Accessibility links

ماکرۆن پێشوازی لە شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعودیە دەکات


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی پێنجشەممە میوانداری محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە دەکات، ئەمەش بەشێکە لە زیادبوونی هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ نزیکبوونەوەی لەو وڵاتە گەورەیەی بەرهەمهێنەری نەوت هاوکاتی شەڕی ئۆکرانیا و وتووێژە چەقبەستووەکانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا.

کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپەکانی مافی مرۆڤی فەرەنسا ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی ماکرۆن گرتووە بۆ بانگهێشتکردنی پیاوێک بۆ کۆشکی ئیلیزێ کە سەرکردەکانی ڕۆژئاوا پێیان وایە لە ساڵی 2018دا فەرمانی کوشتنی ڕۆژنامەنوسی دیاری سعودی جەمال خاشوقچی داوە.

سه‌ردانه‌كه‌ی فەرمانڕەوای دیفاكتۆی سعودیه‌ بۆ پاریس دوای دوو هەفتە دێت لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بۆ عەرەبستانی سعودیەو کۆبونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتەکە لە ناویاندا محمەد بن سەلمانیش.

هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەی کەنداودا هاوکاتە لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئێران، ڕووسیا و چین لە ناوچەکەدا.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ئاگنێس کالامارد بەر لە سەردانەکەی محەمەد بن سەلمان بۆ فەرەنسا لە تویتێکدا ڕایگەیاند " باشکردنەوەی شازادە بکوژەکە لە فەرەنساش ڕەوایی پێدەدرێت هەر وەک چۆن لە ئەمەریکا پێی درا بە بیانوی سیاسەتی پراکتیکاڵ. بەڵام با بەڕاستی بڵێین موزایەدەکردنە کە زاڵە."

فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا هەوڵ دەدەن بژادەی سەرچاوەی وزەیان فراون بکەن دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کە وایکردووە مۆسکۆ دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا کەم بکاتەوە.

ماکرۆن هەوڵ دەدات ڕیاز بەرهەمی نەوتی زیاد بکات. گوتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ئۆلیڤەر ڤێرن نیگەرانییەکانی گروپەکانی مافی مرۆڤی لەسەر سەردانەکەی محمەد بن سەلمان ڕەتکردەوەو ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت سەرۆکی فەرەنسا بەهاکانی وڵاتەکەی وەلاوەنانێت لە وتووێژەکاندا لەگەڵ ڕابەرەکەی سعودیە، بەڵکو ئەوان کاردەکەن " بۆ دەستڕاگەیشتنی هەموو جیهان بە نەوت."

XS
SM
MD
LG