Accessibility links

لە هەڵەبجە ڕێگری لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرێت چاودێری کاروبارەکانی حکومەت


ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەندەنی کە چاودێری پرۆسەی دامەزراندنی گرێبەستیان لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی حکومەت کردووە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆیان ئاڕاستەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی گشتی ژینگەی هەرێم کرد، کە خاڵبەندیان لەبەرچاونەگرتووە و بەشێک لەو کەسانەش کە دامەزراون، دوور بووە لە پرۆسەی خاڵبەندی و بە میزاج دانراون.

ڕێباز کەمال لێپسراوی ڕێکخراوی هەڵوێست بۆ چاودێری کردنی دامەزراوەکان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "284 کەس وەک گرێبەست بۆ ژمارەیەک دامەزراوەکانی حکومەت دانراوە، چاودێری بەشێکمان کردووە کە شەفاف بوون بەڵام بەشێک لە وەزارەتەکانی دیکە ڕێگەیان پێنەداوین چاودێری پرۆسەکە بکەین، ئەمەش وایکردووە کە خەڵکی ناشایستە دابمەزرێت".

هێدی فارووق وەک نوێنەری خۆبەخشەکان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ماوەی چەند ساڵێکە لە کەرتی تەندروستی خۆبەخشە، دەڵێت ئەوانەی کە فەرمانی خۆبەخشیان نیە، هیچ تایبەتمەندیان پێنەدرێت لە دامەزراندندا، هەیەکە خۆبەخش نییە و فەرمانی بۆ کراوە ، ئێمە داوا دەکەین ئەوانەی شایستە نین بۆیان نەکرێت".

لەکاتێکدا ئەنجومەنێکی تایبەت بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزرێنراوە و ژمارەیەک خاڵبەندیان لە ڕێگەی پارێزگاری هەڵەبجەوە ئاڕاستەی دامەزراوەکانی حکومەت کردووە، بەڵام وەک بیلال عەباس نوێنەری دەرچووانی دانەمەزراو ڕایگەیاند " ئەو نوسراوە کاری پێ نەکراوە".

لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 پرۆسەی دامەزراندن بە هۆکاری قەیرانی درایی ڕاگیراوە، بەڵام لەبەر تایبەتمەندی هەڵەبجە کە قەزابووە و کراوەتە پارێزگا ژمارەیەک گرێبەستی دامەزراندنی بۆ دابین کراوە بە شێوەی گرێبەست، بەڵام وەک ڕێکخراوەکان و دەرچووەکان دەڵین پرۆسەکە لە بەشێک لە دامەزراوەکاندا شەفاف نییە و دەیانەوێت تێیبپەڕێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:39 0:00

XS
SM
MD
LG