Accessibility links

وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی غاز


وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە پلانێکیان پەسەند کرد بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گازی سروشتی بە ڕێژەی 15% بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پێداویستییەکانی ڕووسیا.

ڕێککەوتنەکە بریتیە لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە نێوان مانگی 8 تا مانگی 3 ی ساڵی داهاتوو و ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام دەدات پێش مانگەکانی زستانی داهاتوو سوتەمەنی پێویست گلبدەنەوە.

لە دۆخی نائاساییدا یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت کەمکردنەوەکان بکاتە ناچاری، هەرچەندە بە هەندێک لێخۆشبوون کە وەک بەشێک لە خۆسازان ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە.

هەروەها ئەم ڕێکەوتنە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا لە وەڵامی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا دابینکردنی غاز بۆ یەکێتی ئەوروپا ببڕێت بەهۆی لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە زیاتر ئەو پێداویستیانەی کە لە ئێستاوە خاو بووەتەوە بۆ ئەوروپا کەمدەکاتەوە.

کۆمپانیای گازپرۆم کەمکردنەوەکانی بە هۆکاری چاککردنەوەی بۆریی نۆرد ستریم زانیووە، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوانە پاڵنەرێکی سیاسی لەپشتەوەیە.


XS
SM
MD
LG