Accessibility links

کاکەییەکان داوادەکەن سوکایەتیکردن بە هێما و سمبولی ئاینییەکان بکرێتە هێڵی سور


ژمارەیەک لە چالاکوانانی کاکەیی، لە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە هێمای کاکەیی بوون، سەردانی قونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەکەن و داوا دەکەن پێکهاتەی ئاینی کاکەیی کە لە ڕابردوودا بەهۆی هێرشەوە بۆ سەر گوندەکانیان 11 گوندیان لە عێراق پێچۆڵکراون ئێستاش سوکایەتی بە هێمای کاکەیی کراوە، داوا لە ئەمەریکا دەکەن پشتیوانی پاراستنی کاکەییەکان بێت لە ڕێگەی یاساوە ڕێگە لە هەر هەوڵێک بە ئاڕاستەی سوکایەتیکردن و لەناوبردنی کاکەییەکان بگیرێت .

سوکایەتیکردن بە هاووڵاتیەکی کاکەیی لە سنوری ئامرلی کاردانەوەی جیاوازی کاکەییەکانی بە دوای خۆیدا هێناوە و کاکەییەکان دەڵێن دەست بردن بۆ پیرۆزی کاکەییەکان، ئایندەی پێکەوە ژیانی ئاینی لە عێراق دەخاتە مەترسیەوە و پێویستە ڕێگە بە هیچ گرووپێکی چەکدار نەدرێت هێرش بۆ پیرۆزیەکانی ئاینە جیاوازەکان لە عێراق بەرێت، هەر بۆیە سەردانی قونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکەن تا کەیسی سزادانی ئەو کەسانەی کە سمێڵی کاکەییەکەیان تاشیووە لە دادگا بە لاڕێدا نەبرێت.

مەنزەر کاکەیی چالاکوانێکی کاکەییە و دەڵێت" دەستبردن بۆ هێمای ئاینی کاکەییەکان هێڵی سورە و سەرکۆنەی دەکەین، هەڵویستی کاکەییەکانی هەڵەبجە هەماهەنگە لەگەڵ کاکەییەکان کەرکوک و پەیوەندیشمان کردووە پێیانەوە، لای ئێمە تاکێکی کاکەیی بکوژرێت ئاساییەوە لەوەی دەست بۆ سمێڵی بەرێت، داوا لە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان دەکەین ڕێگە نەدەن دەست بۆ پیرۆی ئاینیەکەمان ببرێت."

ڕەنگین سەلام چالاکوانێکی دیکەی کاکەییە و دەڵێت" لە ماوەی ڕابردووشدا هێرشەکان بەردەوام بوون بۆ سەرکاکەییەکان، تا ئێستا 11 گوندی کاکەیی لە سنوری داقوق و کەرکوک چۆڵکراون ئەوەش بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە کاکەییەکان کراون، دواین هەڕەشەش ڕەوتێکە بۆ هێرشکردنە سەر پیرۆزیەکانی کاکەییەکان، ئێمە نیگەرانیەکانمان گەیاندووەتە قونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و داوامان لێکردن یاسا سەروەر بێت لەو کەیسە و ڕێگەی لە دووبارە بوونەوەی بگیرێت."

ژنانی کاکەیی بە نیگەرانیەوە دەڕوانە هەر هەولێک بۆسەر هێماکانی ئاینیەکانیان و دەڵێن سمێڵ یەکێک لە هێما دیارەکانی ناسینەوەی هەر تاکێکی یارسانی و هێڵی سورە، خەیاڵ هیوا دەڵێت "پێویستە دەستبەجێ ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە لە ڕێگەی دادگاوە سزا بدرێن."

کاکەییەکان یەکێک لە پێکهاتە ئاینیە جیاوازەکانی عێراقن و بە یارسانیەکان ناسراون لە نێوان عێراق و ئێران دابەش بوون، خاوەنی مەزارگەی ئاینی و هێمای ئاینی خۆیانن، یەکێک لە هێما دیارەکان کە کاکەییەکان پێی دەناسرێنەوە هێشتنەوەی سمێلیانە، ئەوان دەڵێن ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ( ئەیمەن عەبدین) هێرشە بۆسەر هەموو کاکەییەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:51 0:00
XS
SM
MD
LG