Accessibility links

شاندێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی کیێڤ دەکەن و بەڵێن دەدەن بەردەوام پشتگیری ئۆکرانیا بکەن


سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نوێنەری ئادەم سمیس، ونوێنەر میکی شێریل، و نوێنەری مایکل واڵتز، سەیری ئەو خانووانە دەکەن کە بەهۆی تۆپبارانەکانی ڕووسیا لە ئیرپین، لە پەراوێزی کیێڤ، ئۆکرانیا وێران بوون 23ی 7ی 2022.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نوێنەری ئادەم سمیس، ونوێنەر میکی شێریل، و نوێنەری مایکل واڵتز، سەیری ئەو خانووانە دەکەن کە بەهۆی تۆپبارانەکانی ڕووسیا لە ئیرپین، لە پەراوێزی کیێڤ، ئۆکرانیا وێران بوون 23ی 7ی 2022.

شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە کیێڤ چاویان کەوت بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و بەڵێنیان دا هەوڵ بدەن پشتگیری بەردەوام لە شەڕی دژی ڕووسیا مسۆگەر بکەن.

شاندەکە کە پێکهاتبوو لە نوێنەر ئادەم سمیس سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، دواترین شاندەن لەو زنجیرە سەردانیکەرە ئاست باڵایانەی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا.

شاندەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی لە سەرانسەری جیهان، بە پێشکەشکردنی هاوکاری ئابووری و سەربازی و مرۆیی لەگەڵ ئۆکرانیادا ڕادەوستن".

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە "بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا بۆ پشتگیریکردنی سەرۆک زێلێنسکی و گەلی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی کاریگەر تا دەتوانین لەکاتێکدا ئەوان بەردەوامن لە هەڵوێستی ئازایانەی خۆیان".

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند واشنتۆن چوار سیستەمی دیکەی موشەکی تۆپخانەی جووڵەی بەرز بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت ، بەمەش کۆی گشتی سیستەمی موشەکی تۆپخانە کە تا ئێستا پێشکەش کراوە دەگاتە 16 سیستەم.

لە راگەیەندراوەکەی شاندەکەی ڕۆژی شەممەدا هیچ ئاماژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی چەک نەکراوە.

بە جیا سمیس بە ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد /ڕادیۆ لیبرتی کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی ئامادەن سیستەمی موشەکی فرە وەشاندنی زیاتر ڕادەست بکەن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG