وەزیری بەرگری سربیا رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی مێریدیان و دادوەری گشتی یۆنان سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دەکەن، لە رووداوی گیان لەدەستدانی هەشت کارمەندی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە لە نزیک شاری کاڤالای یۆنان کەوتە خوارەوە.
وەزیری ئۆکرانیا نێبۆیسا ستیفانۆڤیچ رایگەیاند، فڕۆکەی ئەنتۆنۆڤ ئەی ئێنن-12 کە لەلایەن ئۆکرانیا بەڕێوەدەبرێت، نزیکەی 11 تۆن چەکی پێبوە لەوانە مین بەرەو بەنگلادیشی بردوە، کاتێک شەوی شەممە کەوتە خوارەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە شایەتحاڵان لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە، دەردەخات فڕۆکەکە ئاگرێکی گەورەی تێبەربوە کاتێک بەر زەوی کەوتووە.
ستیفانۆڤیچ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: مەخابن بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە، هەشت ئەندامی تیمی فڕۆکەکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
دێنیس بۆهدانۆڤیچ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای مێریدیان کە هێڵی ئاسمانی بارهەڵگری ئۆکراینیە و فڕۆکەکە بەڕێوەدەبات، بە پەخشی ئەڵمانی دۆیتشە فێلەی راگەیاندووە، تیمی فڕۆکەکە هەموویان ئۆکرانین. بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی بارەکە نەداوە.
ستیفانۆڤیچ وتی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نیس لە سربیا لە نزیکەی کاتژمێر 8:40 خولەکی شەوی شەممە (1840 بە کاتی گرینگ) لە فڕۆکەخانەی نیسەوە بەرزبۆتەوە و چەکی هەڵگرتبوو کە کۆمپانیای تایبەتی سربی ڤالیر خاوەندارێتی.
میدیاکانی یۆنان رایانگەیاندووە، فرۆکەکە داوای رێگەپێدانیان کردووە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی کاڤالا بەپەلە بنیشنەوە بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئەو جیگایە.
دەزگای فریاگوزاری یۆنان ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێنا بۆ چاودێریکردنی پاشماوەی فڕۆکەکە لە کاتێکدا ترس لە ژەهراویبوونی بارەکە ناچاری کردن لە دوورەوە بمێننەوە.
گوندنشینان قەدەغە کرابوون بچنە ناو کێڵگەکان لە نزیک کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تاوەکو دەسەڵاتداران بتوانن پارچە و تەقەمەنیە نەتەقیوەکان دەربهێنن.
ئاژانسی هەواڵی ئەسینا رایگەیاند، ناسنامەی ئەو هەشت کەسەی تیمەکەی بە دەسەڵاتداران داوە و پشتڕاستی کردووەتەوە کە گەشتی فڕۆکەکە بەرەو بەنگلادیش بووە.
وەزیری بەرگری سربیا رایگەیاند، باری چەکەکان بەرێککەوتن بوە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بەنگلادیش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.