کەریم خان، سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، لە سەرەتای کردنەوەی کۆنفرانسی لێپرسینەوەی تاوانەکانی جەنگی ئۆکرانیا لە لاهای بە ئامادەبوونی نزیکەی 40 وڵات ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند "ڕاستییەکی سادەیە. لە کاتێکدا ئێمە قسە دەکەین، منداڵان، ژنان و پیاوان، گەنج و پیر لە دۆخێکی مەترسیداردا دەژین."
خان ئاماژەی بەوەشکردووە "ستراتیژێکی سەرتاسەری پێویستە بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا."
ئۆکرانیا دەسەڵاتی دادوەری بە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان داوە کە لەناو ئەو وڵاتەدا لێپێچینەوە ئەنجام بدەن، ئەمەش دەرگای بە ڕووی لێکۆڵینەوەکانی دادگاکەدا کردەوە، لە کاتێدا نە ئۆکرانیا و نە ڕووسیا ئەندامی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان نین.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە موشەکەکانی ڕووسیا لە شاری ڤینیتسیای ناوەڕاستی ئۆکرانیایان داوە و بەهۆیەوە لانیکەم 23 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیس ڕایگەیاندووە کە سێ موشەک بەر باڵەخانەیەکی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی شارەکە کەوتووە، کە نزیکەی 270 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختەوە دوورە.
موشەکەکان لە کەشتییەکی ژێردەریاییەکی ڕووسیەوە لە دەریای ڕەشەوە هەڵدراون، زیانی بە بیناکانی نیشتەجێبوونی ناوچەکە گەیاندووە و 50 ئۆتۆمبێلی لە شوێنێکی نزیکی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانەوە تێکشکاندووە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڤیدیۆییدا لە کۆبوونەوەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکاندا ڕایگەیاند "ئەمە کردەی تیرۆری ڕووسیایە."
سێرهی بۆرزۆڤ پارێزگاری هەرێمی ڤینیتسیا ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا چوار مووشەکی دیکەیان بەسەر ناوچەکەدا خستووەتە خوارەوە.
ڤینیتسیا، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 370 هەزار کەسە، یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی ئۆکرانیا. ههزاران كهس له ڕۆژههڵاتی ئۆكرانیا كه ڕووسیا هێرشهكانی تێدا چڕ كردووهتهوه، له دوای دهستپێكردنی شهڕهكه له كۆتایی مانگی 2ەوە ههڵهاتوون.
سەرۆکی ئۆکرانیا زێلێنکی زێلێنسکی لە ئاپی نامە ناردنی تێلیگرام نووسیویەتی "کوژراوەکان منداڵێکیان تێدایە. ئاماژەی بەوەشکردووە "ڕۆژانە ڕووسیا دانیشتوانی مەدەنی لەناو دەبات، منداڵانی ئۆکرانیا دەکوژێت، مووشەک ئاڕاستەی ئامانجی مەدەنی دەکات کە ئامانجی سەربازی تێدا نییە. ئەگەر کردەوەیەکی ئاشکرای تیرۆر نەبێت ئەمە چییە؟."
ڕووسیا ڕەتیكردەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆكرانیا كردبێتە ئامانج.
شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە، بەڵام وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند جگە لە بەردەوامی بۆمبارانکردن، هێزەکانی ڕووسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەیانتوانیووە خاکێکی ئەوتۆ داگیر بکەن.
داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: ستراتیژی سەرتاسەری پێویستە بۆ هێنانی تاوانبارانی جەنگی ئۆکرانیا بۆ بەردەم دادگا
