Accessibility links

داوای دەستگیرکردنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکان و بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکرێت


لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی جیهانی دادپەروەریدا، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوا دەکەن عێراق پابەندی ڕێکەوتنامەی ڕۆما بێت بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی بۆ دووبارە ئەنجام نەدانەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی، داواش لە حکومەتی هەرێمی کورستان دەکەن کە هەوڵەکانیان لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەت لە وڵاتان چڕبکەنەوە تا حکومەتی عێراق پەسەندی ڕێکەوتنامەکە بکاتەوە و تاوانە کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال و ئێزدییەکان بگەیەنرێن بە دادگاکە.

كۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی جیهانی دادپەوەریدا، دوای بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی دەکات و نیگەرانی خۆشیان دەردەبڕن کە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە لە ڕێگەی نوێنەرایەتیەکانیەوە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بگەیەنێتە دادگاکە و داواش دەکەن ئەو کەسانەی کە دەستیان لە شاڵاوەکانی ئەنفال هەیە دەستگیر بکرێت و هەموو بانگەشەیەک بۆ بیری توندڕەوی و پشتیوانی داعش و پیا هەڵدان بە تاوانبارانی کەیسەکانی جینۆساید بە یاسا قەدەغە بکەن.

حیکمەت فائیق ئەندامی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پەیماننامەی ڕۆما کە 24 ساڵ بەر لە ئێستا و لە 17-7-1998 دەرچووە لە 123 دەوڵەت پەسەند کراوە و عێراق لە ساڵی 2005 بە پەیمانامەکەوە پابەند بووە بەڵام دواتر بە بێ هۆکار کشاوەتەوە کە دادگاکە توانیویەتی ڕێگری باش لە تاوانەکان بکات، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە پابەند بوون و بە ئەندام بوون لە پەیماناکە نیاز پاکی خۆی بسەلمێنێت."

حیکمەت فائیق ئەندامی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەشی بەوەکرد" ئەو 258 تۆمەتبارەی ئەنفال کە داواکراون ناویان بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپول و هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هیچ وڵاتێک نەکات کە تۆمەتبارە بە تاوان لەلایەن دادگاکەوە، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ستایشی ئەوانەی کە بەشداری تاوانی جینۆساید بوون قەدەغەبکرێن."

دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی یەکێکە لە گرنگترین دادگاکان لە 1-7-2002 دامەزراوە ، ئەگەر عێراق ببێتە ئەندام لە داگاکە هەموو ئەو تاوانانەی کە لە عێراق و لە دژی عێراق ئەنجام دراون لە دوای ئەو بەروارەوە دەتوانێت لەو دادگایە بیانکات بە کەیس، بە ڕای شارەزایانی یاسا سەروەری عێراق زیاتر دەپارێزرێت و هیچ وڵاتێک ناتوانێت تاوانی تێدا ئەنجام بدات، قوربانیەکانی تاوانەکان قەرەبوو وەردەگیرنەوە، ناساندنی کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان وەک جینۆساید پەیوەستە بە بەئەندام بوونی عێراق لەو دادگایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00
XS
SM
MD
LG