Accessibility links

موقتەدا ئەلسەدر: دەنگی ڕۆژی هەینی بەرزترین دەنگی هەر ناڕەزاییەک دەبێت


چۆن کشانەوەی سەدڕییەکان لە پەرلەمان بووبە جێی پرسیار و تیڕامانی شڕۆڤەکاران و سیاسییەکانی عێڕاق و جیهان، بە هەمانشێوە دوایەمین هەڵوێستەکانیشی بە بایەخەوە سەیر دەکرێت، بەتایبەتی بانگەشە سەرتاسەرییەکەی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشندانێکی ناڕەزایی دوابەدوای نوێژی هەینی.

لە دوایەمین تویتی خۆیدا رێبەری سەدڕییەکان موقتەدا ئەلسەدر کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "کۆمەڵێک ڕینمایی گرنگ:
یەکەم: نوێژی یەکگرتووی هەینی تەنها ملکەچبوونێکی تەواوە بۆ خودا، پابەند بن بە فەرمان و ڕێوشێنە یاساییەکانەوە، هەوڵئەدەم پێشنوێژیتان بکەم ئەگەر نەمتوانی نوێنەرێک دەنێرم بۆ ئەوەی پێشنوێژیتان بکات.
دووەم: هەر بۆیە زۆر بایەخ مەدەن بە دەنگۆکان
هاشتاگی # ئێمە هیچ بەهایەکی بۆ دانانێین.
سێیەم: دەنگی ڕۆژی هەینی بەرزترین دەنگ دەبێت بە بەراورد بە هەر ناڕەزاییەکی تر کە کرا بێت، من بەشداری لە هیچ فێڵ و تەڵەکەیەکی هەڵبەستراوی تردا ناکەم، بژاردەکە لای گەلە و بۆخۆشیم وەکچۆن پێشتر، لە رۆژانی داهاتوشدا پشتیوان دەبم ئەگەر گەل خواست چاکسازی هەبێت."

لەکاتێکدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئامادەکاری دەکات بۆ نوێژی بەکۆمەڵی هەینی لە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە، لایەنە شیعەکانی ڕکابەریشی پەلەیانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئێرانیەکانیش ترسیان لە ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق هەیە و پەیامێکیان بۆ موقتەدا سەدر ناردووە.
لە ئێستادا چاوەکان لەسەر ڕۆژی هەینین کە لەو ڕۆژەدا سەدر لەڕێگەی نوێژی بەکۆمەڵەوە، یەکەم جوڵەی سیاسی خۆی ئەنجام دەدات و تا ڕادەیەک ئایندەی ململانێی نێوان سەدر و هێزە شیعەکان ڕووندەبێتەوە.
بەڵام تا ئەم سەروەختە ڕوون نییە ئەو نوێژە بە کۆمەڵەی کە سەدر بانگەشەی بۆ دەکات بۆ لایەنگران و هەوادارانی ئایا ناڕەزایی جەماوەری بەهێزی لێدەکەوێتەوە وەک خۆپیشاندانی چەند ساڵێک لەمەبەری سەدرییەکان یان نا؟ لە کاتێکدا ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق بە پێی لێدوانی شرۆڤەکاران تا دێ لە تواسەندن و ناڕوونی دایە، سەدرییەکان باس لە دەستێوەردانی دەرەکی و پرسی و گەندەڵی و ناداپەروەری دەکەن، لایەنەکانی حکومەت و لایەنە شیعەکانی دیکەش پەلەیانە لە پێکهێنانی حکومەت و ڕەواندنەوەی بڕێک لە ناکۆکەیەکان.

XS
SM
MD
LG