Accessibility links

هەرێم کەمال ئاغا: لایەنی تر هەیە فشار و داخوازی هەیە کە یەکێتی و پارتی ڕێکبکه‌ون ئەم قۆناغە تێپەڕێنن


هەرێم کەمال ئەغا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەیە، دەڵێت" هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی،‌ به‌ڵام به‌رنامه‌ هه‌یه‌ یان گفتوگۆ هه‌یه‌ لایه‌نی تر هه‌یه‌ که‌ ده‌خوازێت و فشاری هه‌یه‌، وه‌ ئامۆژگاری هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی دابنیشن ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنن به‌تیمێکی هاوبه‌ش و به‌نوێنه‌رێکی هاوبه‌ش، ڕونیشیدەکاتەوە " ئەو فشار و داخوازییانە لە لایەن دۆستەکانمانەوەیە، چ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەریکا، ئێران و وڵاتانی تر، یاخود دۆستە نێوخۆییەکانمان لە نێوماڵی شیعه‌ به‌تایبه‌تی هه‌تا ناوماڵی سونه‌ش، دۆسته‌کانی کورد به‌گشتی ئه‌م داخوازیه‌یان هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌م قۆناغه، بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، چوارچێوەی هەماهەنگیش فشاری لەسەر یەکێتی و پارتی هەیە، لەو ڕووەوە دەڵێت" چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داخوازیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ئه‌م بابه‌ته‌ تێپه‌ڕێنێت له‌دوای جه‌ژن ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ئایا به‌تیمی هاوبه‌ش بێت یان به‌جیا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان، وتیشی" ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت یه‌کێتی و پارتی ده‌ربازی بکه‌ن له ‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و قوربانییه‌کانی کورد له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانمان و مافه‌کانی داهاتوومان ده‌بێت سازش بکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامێکدا کورد تێیدا نه‌بێته‌ زه‌ره‌رمه‌ند. "

" گفتوگۆکان گەرمتر بوون "

لە سەرەتای قسەکانیداسەرۆکی فراکسیۆنی یەکەتی لە پەرلەمانی عێراق دەربارەی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد" گفتوگۆکانی به‌غداد بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به‌تایبه‌تی دوای کشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در گفتوگۆکان گه‌رمتر بوون، چ بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوای ڕاگه‌یاندنی کوتله‌ی گه‌وره‌ی ماڵی شیعه‌ که‌ وابڕیاره‌ له‌ دوای جه‌ژن ئه‌مانه‌ ته‌واو بێت، هەروەها‌ بۆ ناو ماڵی کوردیش به‌هه‌مان شێوه‌ شیعه‌ به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ پێکهێنانی کوتله‌ی گه‌وره‌ یان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داخوازیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ئه‌م بابه‌ته‌ تێپه‌ڕێنێت له ‌دوای جه‌ژن ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ئایا به‌تیمی هاوبه‌ش بێت یان به‌جیا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان . "

" داواکاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌بوو که‌ کورد ڕێکبکه‌وێت وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ چۆن شیعه‌ خه‌ریکه‌ له‌نێوماڵی خۆیان ڕێکبکه‌ون "

هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشی وت " داواکاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌بوو که‌ کورد ڕێکبکه‌وێت وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ چۆن شیعه‌ خه‌ریکه‌ له‌نێوماڵی خۆیان ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر هه‌م کوتله‌ی گه‌وره‌ و هه‌م سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خۆی هه‌تا ئێستا هه‌ردوولایه‌ن یه‌کێتی و پارتی به‌جیا وه‌فدیان له‌به‌غداد بووه‌ و به‌جیا گفتوگۆ کراوه‌ و به‌جیاش بۆسه‌ر کۆمار کاندیدیان هه‌یه‌ هه‌تا ئێستا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان سووره‌ له‌سه‌ر کاندیده‌که‌ی خۆی که‌ کاک به‌رهه‌مه‌ بۆ سه‌رۆک کۆمار، وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وابڕوات وه‌کو بابه‌تی ساڵی 2018 به‌دوو کاندیدی جیا یه‌کێتی به‌ کاندیدی خۆی و پارتیش به ‌کاندیدی خۆی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆمار له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌داهاتوودا ده‌کرێت. "

" پرسی سەرۆک کۆمار، پرسی سەرەکی نەبوو لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم "
مانگی ڕابردووتر سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی کرد، جگە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ لایەنەکانی تر کۆبووەوە بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پارتی دیموکراتیش لەسەروبەندی ئەو سەردانەیدا، ڕایاندەگەیاند، مەبەستی سەردانەکە بۆ یەکخستنی دەنگی کوردە بە تایبەت نێوانی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی بەغداد و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
دەربارەی ئەنجامی ئەو گفتوگۆ و کۆبونەوانە؟ هەرێم کەمال ئاغا( ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند" له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌کانی بۆ سلێمانی و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان زیاتر بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان بوو، بێگومان ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ له‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژادن و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ بوو، نزیکبوونه‌وه‌ی تیمی به‌شداری حکومه‌ت که‌ یه‌کێتی و پارتی و گۆڕانه‌، له‌ هه‌مانکاتدا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تریش بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان که‌ وابڕیار بوو ئه‌مساڵ له‌مانگی 11 بکرێت، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌هۆی کۆمه‌ڵێک بابه‌ت که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازی یاساکه‌ و پاکسازی له‌ لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و مه‌سه‌له‌ی کۆتا چه‌ند بابه‌تێک بوو ئه‌مانه‌ گفتوگۆکانی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوون تایبه‌ت به‌ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ بێگومان مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆماریش ده‌توانرێت پرسێک بێت، به‌ڵام پرسی سه‌ره‌کی نه‌بووه‌ له‌سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ناوچه‌ی سلێمانی بۆ لای لایه‌نه‌سیاسیه‌کان. "

هەروەها وتیشی" ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو ئایا یه‌کێتی و پارتی ده‌توانن ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنن به‌ڕێککه‌وتن و به‌ قۆناغێک بێت که‌ هه‌م کورد بتوانێت له‌چوارچێوه‌ی به‌شداری له‌ حکومه‌تێک که ‌له‌سه‌ر کارنامه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌ ده‌نگی هه‌بێت و ڕه‌نگی هه‌بێت کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فی گرنگ هه‌یه‌ له‌وانه‌ مه‌له‌فی ئابوری کوردستان و مه‌له‌فی نه‌وت و مه‌له‌فی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌، مه‌له‌فی گرنگ هه‌یه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌کو به‌شداربوویه‌کی ڕاسته‌قینه‌ له‌حکومه‌تی داهاتوو ڕه‌نگی هه‌بێت و سه‌نگی هه‌بێت، به‌شداربوویه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک هه‌بێت له‌کۆی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت. "

" هێزی کورد یان سه‌نگی کورد له‌حکومه‌تی داهاتوو به‌یه‌کڕیزی ناوماڵی کورده "
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زیاتر وتی" ئه‌مه‌ هیوای هه‌موولایه‌که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ئه‌مه‌ ده‌خوازێت و دۆسته‌کانی کورد له ‌ده‌ره‌وه‌ و له‌ناوه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌خوازێت که‌ کورد ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنێت به‌تایبه‌تی نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌ قازانجی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستانە ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێت، که‌ ئه‌مه‌ش ڕێککه‌وتنه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تی داهاتوو که‌ ڕه‌نگ و سه‌نگی هه‌بێت، بێگومان هێزی کورد یان سه‌نگی کورد له‌ حکومه‌تی داهاتوو به‌یه‌کڕیزی ناوماڵی کورده،‌ کورد که‌ به‌جیا جیا گفتوگۆ ده‌کات ئه‌م سه‌نگیه‌ی کورد له‌سه‌ر داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێگومان ئه‌مه‌ له‌وێ کاڵ ده‌بێته‌وه‌ کاتێک که‌ ڕێککه‌وتن نابێت کاتێک به‌ داخوازی مه‌سه‌له‌ی پۆست و کێشه‌ی پۆست که‌ یه‌کلانابێته‌وه‌ بابه‌تی که ‌ستراتیژیه‌ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان مافه‌ ده‌ستوریه‌کانمانه‌ که‌ چۆن بتوانن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ین به‌ گفتوگۆکان به‌وه‌ی ئێستا کورد هێزێکی گرنگه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تی داهاتوو به‌تایبه‌تی دوای کشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در که‌ ئه‌مڕۆ نێوماڵی شیعه‌ خۆشیان داخوازن حکومه‌تێکی به‌هێزی خزمه‌تگوزاری وه‌ڵامی ته‌ندروستی هه‌موو شه‌قامی عێراقی ئه‌و ته‌حدیانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ر سیاده‌ی عێراق و خاکی عێراق و ئاسمان و ده‌ریای عێراق هه‌یه‌ بتوانێت وه‌ڵامێکی به‌هێزی هه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌حکومه‌تێکی به‌هێز و ڕێککه‌وتنێکی به‌هێز له‌نێوان نێوماڵی شیعه‌ و دواتر سونه‌ و کوردە، تا بتوانن پشتگیری ته‌واوی ئه‌و حکومه‌ته‌ بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌ڵامێکی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی سه‌ر عێراق بدرێته‌وه. "

" هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی "

دەربارەی ئەوەی ئایا پارتی و یه‌کێتی به‌نیازن دوای جه‌ژن کۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌تایبه‌تی بابه‌تی سه‌رۆک کۆمار؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی،‌ به‌ڵام به‌رنامه‌ هه‌یه‌ یان گفتوگۆ هه‌یه‌ لایه‌نی تر هه‌یه‌ که‌ ده‌خوازێت و فشاری هه‌یه‌، هەروه‌ها ئامۆژگاری هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی دابنیشن ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنن به‌تیمێکی هاوبه‌ش و به‌نوێنه‌رێکی هاوبه‌ش. "

" کێ فشار لە یەکێتی و پارتی و دەکات بۆ یەکڕیزی"

کێیه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ فشار و داخوازی هه‌یه لە پارتی و یەکێتی بۆ کۆبونەوە‌؟
لە وەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە(هەرێم کەمال ئاغا) وتی" دۆسته‌کانی کورد چ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چ نێوماڵی شیعه‌ به‌تایبه‌تی هه‌تا ناوماڵی سونه‌ش، دۆسته‌کانی کورد به‌ گشتی ئه‌م داخوازیه‌یان هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌م قۆناغه،‌ چونکه‌ قۆناغێکی هه‌ستیاره‌ و قۆناغێکه‌ بۆ عێراق یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ ده‌توانین بڵێن له‌م قۆناغه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ی داهاتوو بشکێت له‌وانه‌یه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می حکومڕانی داهاتووی عێراق و سیسته‌می سیاسی عێراق. "

" سه‌رۆکی کۆمار بۆ هه‌موو عێراقه‌ نه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد "

ڕۆژی هەینی عه‌مار حه‌کیم هه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییە، له‌ وتاری نوێژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند"‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ته‌نها هی کورد نییه‌، به‌ڵکو هی عێراقیه‌کانه‌ به‌ڕای تۆ وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی و نوێنه‌رێکی کورد له‌به‌غداد، هه‌تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه‌ به‌ هۆی ئه‌م ناکۆکیانه‌ی پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌ده‌ست کورد بڕوات؟

لە وەڵامدا هەرێمی کەمال ئاغا وتی" ئه‌مه‌ ڕێککه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ ،هی یه‌کێتی و پارتی نییه،‌ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مه‌ واقیعه‌که‌یه‌ که‌ کورده‌، سونه‌یه‌، شیعه‌یه‌، وه‌کو نه‌ته‌وه‌ کورد و عه‌ره‌به‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ لێره‌ وته‌یه‌کی زۆر دروسته‌ سه‌رۆکی کۆمار بۆ هه‌موو عێراقه‌ نه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئیستحقاق-شایسته‌ی کورده‌ مه‌رج نییه‌ هه‌ر یه‌کێتی و پارتی ڕازی بن، چونکه‌ به‌ده‌نگی یه‌کێتی و پارتی سه‌رۆک کۆمار ده‌رباز نابێت، ده‌بێت لایه‌نی شیعه‌ و سونه‌ش ڕازی بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیشی له‌سه‌ربێت بۆیه‌ ئه‌م قۆناغه‌ وه‌کو ئاماژه‌م پێدا قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاره‌ له‌ڕووی ئاینده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ فرسه‌تێکی باشه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابوری عێراق به‌هۆی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ که‌ عێراق ده‌توانێت ئه‌م قۆناغه‌ به ‌باشی ده‌رباز بکات، ده‌بێته‌ سێکته‌رێکی گرنگ له‌م ناوچه‌یه‌ و کێشه‌کانی که‌م بکاته‌وه‌ و بتوانێت زیاتر سه‌رنج بخاته‌سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی و شه‌قامی عێراق به‌گشتی که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ش زاده‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی شه‌قام بوو که‌ حکومه‌تی ڕابردوو ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌ و ئه‌م حکومه‌ته‌ له ‌دایک بوو بۆیه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی که‌ شه‌قام داخوازی هه‌بوو له‌ڕابردووی جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌م زاده‌یه‌ بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ به‌شێوازێکی ته‌ندروست نه‌ڕوات شکست دێنێت پێموایه‌ له‌سه‌ر کۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت. "

" دۆسته‌کانی کورد له ‌ناوه‌وه‌ی عێراق وه‌کو شیعه‌ و سونه‌ که‌ زۆریان مه‌به‌سته‌ کورد ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنێت "

دەربارەی ئەوەی، باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ بەرپرسی سوپای قودس هاتۆته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی پارتی و یه‌کێتی کۆبۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی کاندیدێکی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ئایا ئێرانییه‌کان هه‌تا چه‌ند فشار له‌پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ن؟

لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" وه‌کو ئاماژه‌م پێدا دۆسته‌کانی کورد چ نێرده‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خه‌ت بووه‌، وڵاتی ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ که‌ حکومه‌تێک پێکبهێنرێت سه‌قامگیری عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری دراوسێکانی چ ئێران چ تورکیا ئاڵوگۆڕی زۆریان هه‌یه‌ له ‌ڕووی بازرگانییه‌وه‌، بۆیه‌ بێگومان وڵاتانی دراوسێ مه‌به‌ستیانه‌ عێراق سه‌قامگیری هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م بازاڕه‌ گه‌رمه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌عێراق نه‌وه‌ستێنرێت یان به‌رده‌وام بێت، له‌ هه‌مانکاتیشدا وه‌کو ئاماژه‌م پێدا دۆسته‌کانی کورد له‌ناوه‌وه‌ی عێراق وه‌کو شیعه‌ و سونه‌ که‌ زۆریان مه‌به‌سته‌ کورد ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنێت له‌هه‌مانکاتیشدا دۆسته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌مان داخوازیان هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌کرێت کورد ده‌بێت بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و ئازایانه‌ بدرێت که‌ ئه‌م قۆناغه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان بێت وه‌کو دۆسته‌کانیشمان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ترسێک هه‌یه‌ مه‌رج نییه‌ له‌م قۆناغه‌ی هه‌تاسه‌ر بمێنێته‌وه‌ ئێمه‌ خۆمان فریای خۆمان نه‌که‌وین زۆر شت هه‌یه‌ که‌ له‌ڕابردوو به‌خوێن و فرمێسک ده‌سته‌به‌رکراوه‌ ئێستا به‌ کێشمه‌کێشم و ململانێ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین. "

ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی گوێ له‌م دۆستانه‌تان نه‌گرن هه‌تا چه‌ند مه‌ترسیتان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت؟
وەڵامەکەی هەرێم کەمال ئاغا بەمجۆرە بوو" بێگومان مه‌ترسی هه‌یه‌ ڕاسته‌ هه‌رێمی کوردستان قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستورییه‌، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر هه‌رێمی کوردستان پێموایه‌ ئه‌گه‌ر عێراق له‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕ نه‌بێت سیسته‌می سیاسیش له‌عێراقدا له‌مه‌ترسی و پرسیاردا بێت بۆیه‌ به‌تایبه‌تی بۆ نێوماڵی کورد، پێموایه‌ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت یه‌کێتی و پارتی ده‌ربازی بکه‌ن له ‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و قوربانییه‌کانی کورد له ‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانمان و مافه‌کانی داهاتوومان ده‌بێت سازش بکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامێکدا کورد تێیدا نه‌بێته‌ زه‌ره‌رمه‌ند و قوربانییه‌کانی ڕابردووی فرمێسک و خه‌بات و مێژووی سه‌روه‌رییه‌کانی کورد بۆ عێراقی نوێ قوربانیه‌کی یه‌کجار زۆری داوه‌ که‌ به‌فیڕۆ نه‌ڕوات . "

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:21 0:00

XS
SM
MD
LG