Accessibility links

هەولێر: تەقە لە ماڵی ئەندامێكی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان دەکرێت و پاسەوانێك بریندار دەبێت


حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بە تەقەكردن لە ماڵەكەی بە دەنگی ئەمەریکای گوت" کاتژمێر 02:05 خولەکی شەو چەند کەسێکی نەناسراو تەقەیەکی زۆریان لە ماڵی ئێمە کرد و بووە هۆی بریندارکردنی یەکێک لە پاسەوانەکان و تەقەکەرەکانیش ڕایانکرد ، ئێستاش ئاسایش و پۆلیس خەریکی بەدواداچوونن بۆ ئەو کەیسە و دۆزینەوەی بکەران ئەم کارە، بۆیە چاوەڕێی ئاسایش و پۆلیس دەکەین."

دەنگی ئەمەریكا لەم بارەیەوە لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر قسەی كردووە، پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەو ڕووداوە دەڵێت" لە دەقیقەی یەکەم لێکۆڵینەوە دەستپێکردووە و پەڕاوی دادگای بۆ کراوەتەوە و خۆم قسەم لەگەڵ حاجی مەسیفی کردووە، چەند بە نیسبەت حاجی گرنگە دە ئەوەندە بۆ ئێمە و حکومەت گرنگە، لێکۆلێنەوە بەردەوامە و هەر کاتێکیش ناسنامەی تەقەکەرەکان دیاریکرا دەستگیردەکرێن و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت."

لە بارەی ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارێزگاری هەولێر، حاجی مەسیفی گوتی " پارێزگاری هەولێر پەیوەندی پێوە کردم و پێم گوت کە من حاجی مەسیفی نیم من ئەندامی سەرکردایەتی حزبێکم و جێگامان لەم شارەدا هەیە خەڵک بە ئاسانی تەقە لە ماڵی ئێمە بکات شتێکی گرانە."

سەبارەت بە وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو ڕووداوە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، حاجی مەسیفی ڕایگەیاند كە تا ئێستا هیچمان بە دەست نەگەیشتووە و کێشەی من تەنها لە پێناو ئەو حزبە خزمەتم کردووە و لەو ڕێبازە بوومە و هەر کێشەیەکیش هەبێت حاجی مەسیفی لێی بەرپرس نییە."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی گوتیشی" چوار پاسەوانم هەبوو ئەوانیش لە خەودابوون کە تەقەمان لێکرا کاتژمێر دوو و پێنج دەقەی شەو بوو یەکێکیان بریندارە و ئەوانی تریش سەلامەتن."

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە و لێكۆڵینەوەی دەزگا ئاسایشییەکان لەوبارەیەوە دەنگی ئەمەریكا پەیوەندی بە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە كرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:41 0:00

XS
SM
MD
LG