Accessibility links

زانیاری لەسەر بڕیارەکەی دادگای کەرخ لەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی


نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و میدیای فەرمی یەکێتی دوو نوسراوی جیاوازی دادگای کەرخی بەغدایان سەبارەت بە ئەنجامی سکاڵایەکی لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردووەتەوە، کە پێشتر ناوبراو لەسەر یەکێتی تۆماریکردبوو.

بەپێی ئەو نوسراوەی نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی بڵاویکردووەتەوە، دادگای کەرخ بە فەرمانی سالاری (امر ولائی) هەموو گۆڕانکاریەکانی یەکێتی ڕاگرتووە و بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگیش لە (هاوسەرۆکی یەکێتی) ڕاگیراوە، هەروەک حجزیشی خستووەتە سەر دۆسیەی یەکێتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

دواتر میدیای یەکێتی نوسراوێکی جیاوازی هەمان دادگای بڵاوکردەوە، گوایە دادگای کەرخ لە ڕۆژی 12 ی حوزەیران، سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی لە سەر یەکێتی نیشتیمانی ڕەتکردووەتەوە.

گۆران ساڵەح پارێزەر و شارەزای یاسا، کە هەردوو نوسراوەکەی دادگای کەرخی بینیووە، بەدەنگی ئەمەریکای گوت"ئەو بڕیارەی کە جاری یەکەم دادگای کەرخ لە دژی یەکێتی داویەتی، پێیدەوترێت فەرمانی سالاری (امر ولائی) واتە بڕیارەکە لە غیابی سکاڵا لەسەرکراو دراوە، دواتر وەک لە نوسراوی دووەم دا دەردەکەوێت، یەکێتی بڕیارەکەی تەمیز کردووەتەوە و لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە."

بەڵام شادمان مەلا حەسەن سەرکردەی پێشووی یەکێتی و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، بە دەنگی ئەمەریکای گوت"سەرەتا دادگا لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا، کەچی دواتر هامش لەسەر نوسراوەکە نوسراوە، ئەو بڕیارەشی کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، نازانین چییە دەگوزەرێت، ساختەیە یان چی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:26 0:00
XS
SM
MD
LG