Accessibility links

ملیۆنان کەنەدی لە خزمەتگوزاری مۆبایل و ئینتەرنێت بێبەش دەبن


ملیۆنان کەس لە کەنەدا ڕۆژی هەینی بۆیان دەرکەوت کە ژیان چۆنە بەبێ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل.

کۆمپانیای ڕۆجەرز کۆمیونیکەیشنز کە گەورەترین کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێتە لە وڵاتەکەدا، تووشی پچڕانێکی گەورەی ئینتەرنێت بوو، لە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینیەوە دەستی پێکرد و زۆربەی ڕۆژەکە ئینتەرنێت نەما.

پچڕانی پەیوەندی و ئینتەرنێتی ئەو کۆمپانیایە کاریگەری خستە سەر فرۆشیاران و بازاڕەکان، مامەڵەی کارتی بانکی ، ڕێوشوێنەکانی دادگا، دەزگاکانی حکومەت، پەیوەندیکردن بە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان و زۆر شتی تر.

ڕۆجەرز بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوە پێشکەش بکات، لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ بێهیوامان کردوون. کاردەکەین بۆ ئەوەی بە خێرایی چارەسەری بکەین و بەردەوام دەبین لە ئاگادارکردنەوەتان لە دوایەمین پێشهاتەکان، لەوانە کاتی گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرهێڵەکان."

درەنگانێکی شەوی هەینی، کۆمپانیای مۆبایل وئینتەرنێت و تەلەفۆنی ئاسایی "ڕۆجەرز کۆمیونیکەیشنز" کە بنکەکەی لە تۆرۆنتۆیە ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG