Accessibility links

دادگای پاریس هه‌شت ژنی داعش تۆمه‌تبار دەکات کە لە کەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕێنراونەتەوە فەرەنسا


سه‌رچاوه‌یه‌کی دادوه‌ری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند هه‌شت ژن دوای ئەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ که‌مپه‌کانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گه‌ڕێنراونه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ فه‌رمی تۆمەتبار کران بە به‌شداریکردن له‌ باندێکی تیرۆریستی‌ و به‌ندکراون‌.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەو ژنانە بە تۆمەتی وازهێنان لە منداڵەکانیان دادگایی دەکرێن.

دوایین تۆمەتەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی یەکلایی بوونەوە دوای ئەوەی کەیسەکە خرایە بەردەم دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دژە تیرۆر لە دادگای پاریس.

ئەو هەشت ژنەی کە لە دادگاکانی فەرەنسا یاداشتێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە، لەگەڵ ئەو کوڕەی یاوەریان بووە، ڕۆژی سێشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەسەرکران، لە کاتێکدا یەکێکیان لە بەشی دژەتیرۆری بارەگای پۆلیسی پاریسە.

ئەم ژنانە و ئەو هەرزەکارەی کە یاوەرییان بووە بەشێکن لە گروپێک کە پێکهاتوون لە ٣٥ کەسی کەم تەمەن و 16 ژن لە کەمپەکانی دەستبەسەرکردنی جیهادییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێنراونەتەوە بۆ فەرەنسا.

لۆران نونێز، ڕێکخەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری فەرەنسا، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بەر لە گەڕاندنەوەیان، 120 ژنی فەرەنسی و نزیکەی 290 منداڵ لە کەمپەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕاگیرا بوون.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG