Accessibility links

تەرمی شینزۆ ئابێ دەگەڕێنرێتەوە زێدی خۆی


ڕۆژی شەممە، ئۆتۆمبێلێک کە تەرمی شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆنی هەڵگرتبوو، گەیشتە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی دەوڵەمەندی تۆکیۆ لە شیبویا، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە تیرۆرکردنی لەلایەن چەکدارێک لە کردەیەکی دەگمەنی توندوتیژی سیاسیدا کە وڵاتەکەی تووشی شۆک کردووە.

ماتەمگێران لە شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو و لە شوێنی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لە شاری نارا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن گردبوونەوە، کە درێژدەمترین سەرکردەی مۆدێرن لە ژاپۆن لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بە گولە کوژرا، کوشتنێک کە لەلایەن دامەزراوە سیاسییەکانەوە بە هێرش بۆ سەر خودی دیموکراسی سەرکۆنە دەکرێت.

دەسەڵاتداران لە چالاکییەکدا پێداچوونەوە بە ڕێکخستنە ئاسایشیەکاندا دەکەن لە کاتێکدا ئابێ لە دوورەوە تەقەی لێکرا لەلایەن پیاوێکی تەمەنی ٤١ ساڵ. پۆلیس دەڵێت ئەو کەسە ڕق و کینەی بەرامبەر ئابێ هەبووە.

هەڵبژاردنی کورسییەکانی ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانی ژاپۆن وەک بڕیاربوو، ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەردانی بازنەکانی هەڵبژاردنی ناوچەکەی دەکرد دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی پاش تەقەکردنەکە بە پەلە گەڕایەوە بۆ تۆکیۆ.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG