Accessibility links

سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن گیانی لەدەست دا


شینزۆ ئابێ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی بەر لەوەی تەقەی لێبکرێت، هەینی 8 ی مانگی حەوتی 2022
شینزۆ ئابێ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی بەر لەوەی تەقەی لێبکرێت، هەینی 8 ی مانگی حەوتی 2022

دەزگای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی نیشتمانی ژاپۆن ڕایگەیاند، شینزۆ ئابێ تەمەن 67 ساڵ، سەرۆک وەزیری پێشووی وڵاتەکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کاشیهارا گیانی لەدەست دا.

شینزۆ ئابێ پێشتر ئەمڕۆ هەینی لە چوارچیوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، گەیشتبووە شاری نارا و لەوێ لە شوێنێکی گشتی لە نزیک وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر لە شاری نارا وتارێکی بۆ پشتیوانیکردن لە پارتەکەی (پارتی دیموکراتی لیبڕاڵ) پێشکەش دەکرد. بەپـێی شایەتحاڵەکان لە ناکاو کەسێک بە ئامێرێکی دەستکرد گولـلەی بە سنگی شینزۆ ئابێـیەوە ناوە. شینزۆ بەهۆی سەختی برینەکەی دەکەوێت بە زەویدا، پاش ماوەیەکی کورت هەلیکۆپتەرێک دەگاتە شوێنەکە و بۆ نەخۆشخانە دەیگوازێتەوە.


کاربەدەستێک لە بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی ناوچەکە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند، شینزۆ هەر کە براوەتە ناو هەلیکۆپتەرەکە دڵی و سیـیەکانی وەستابوون.

تەقەکەرەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکرا. کاربەدەستان دەڵێن ناوی تیسۆیا یاماگامی‌یە و تەمەنی 41 ساڵە. ناوبراو کە 3 ساڵ لە هێزی بەرگری نیشتمانی دەریایی ژاپۆن خزمەتی کردبوو، بە پۆلیسی وتووە لە شینزۆ ئابێ بێزارببوو و بۆیە ویستوویەتی بیکوژێت.

دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە
دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە


فۆمیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیری ژاپۆن بە توندی سەرزەنشتی هێرشەکەی کرد و بە تاوانێکی نامەردی دڕندانە ناودێری کرد.

XS
SM
MD
LG