Accessibility links

ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان: بەڵێنمان لە وەزارەت وەرگرتووە بەم نزیکانە کواڵتی بەنزینە 800 دیناریـیەکە باشتر بکرێت


Gas station

بەختیار شوکری ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتیه‌کان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" وه‌کو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕازی نین لە کواڵتی ئەو به‌نزینه‌ 800 دینارییه، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێل سوتا له‌سه‌ر شه‌قامدا چ له‌ دهۆک، زاخۆ، هه‌ولێر بێت یان سلێمانی ئێمه‌ ده‌بێت هه‌موومان به‌جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕابوه‌ستین تاوه‌کو بتوانیین چاره‌سه‌ری بکه‌ین.، بەڵام کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەکان کردووه‌ و وه‌زاره‌ت جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه، به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه‌ ‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا کواڵتی ئه‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییە، به‌ره‌و باشتر ده‌چێت ، دەشڵێت" حکومه‌ت حه‌زده‌کات به‌نزین بکرێت به‌ 450 دینار وه‌کو به‌نزینی عێراق و کواڵیتیه‌که‌شی باشتر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ تواناییه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تدایه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ناکات بتوانێت به‌نزینێک به‌کواڵتیه‌کی باش دابین بکات به‌نرخێکی باشتریش ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵدایه‌ ده‌یکات ڕه‌نگه‌ مانگانه‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌ ملیاره‌ها دینار زیان بکات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌نزینێکی کواڵتی باش بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، به‌ڵام هه‌ندێک کێشه‌ له‌ڕێگه‌دا هه‌یه‌."

" وه‌کو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕازی نین له‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه "

لە سەرەتای قسەکانیدا ئەندامەکەی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە جۆری بەنزینەکان کرد، لەو ڕووەوەوە بەختیار شوکری وتی" ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان سێ بۆ چوار جۆر به‌نزینمان هه‌یه‌ به‌نزینی نۆرماڵ، به‌نزینی 800 دیناری، به‌نزینی موحه‌سه‌ن و به‌نزینی سۆپه‌ریشمان هه‌یه‌پێش ئێستا له‌ناوبازاڕدا ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌نزینی نۆرماڵی 690 دیناری بوو له‌گه‌ڵ موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر به‌شی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی نه‌ده‌کرد، ئینجا وه‌کو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان مه‌جبور بوون گرێبه‌ستێکی نوێ بکه‌ن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان بتوانن نزیکه‌ی 2-3 ملیۆن لیتر ڕۆژانه‌ به‌نزینی 800 دیناری په‌یدابکه‌ن بۆ هه‌موو پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان ئێمه‌ وه‌کو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونمان کرد له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کان له‌سه‌ر کواڵتی هه‌موو جۆره‌ به‌نزینه‌کان چ به‌نزینی 800 دیناری بێت یان موحه‌سه‌ن بێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕازی نین له‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه. "

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەختیار شوکری
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەختیار شوکری


"کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت کردووه‌ و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا ئه‌و به‌نزینه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت"
ئەندامەکەی لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتیه‌کان و پیشه‌سازى و بازرگانی دەشڵێت"
ئێمه‌ کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت کردووه‌، لەو ڕووەوە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان جه‌ختیان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا ئه‌و به‌نزینه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نزینه‌ش نه‌بێت ئێمه‌ توشی قه‌یرانێکی زۆر گه‌وره‌ ده‌بین بۆ دابینکردنی به‌نزین بۆ هاوڵاتیان ڕه‌نگه‌ نرخی به‌نزینیش له‌وه‌ زیاتر بوایه،‌ وه‌کو ده‌زانرێت نرخی نه‌وتی خاو له‌هه‌موو دنیا به‌رزبۆته‌وه‌ و کێشه‌ی دووه‌میش حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق نه‌ نه‌وتی خاو نه‌ به‌نزین نه‌ هه‌ر سوته‌مه‌نیه‌ک به‌ئێمه‌ نادات ئینجا ئێمه‌ مه‌جبور بووین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین له‌ناو هه‌رێمی کوردستان دیاره‌ وه‌زاره‌ت پێی باشبوو ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایه‌ بکات و ئه‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ دابین بکات بۆ هاوڵاتیان به‌ڵام ئێمه‌ دوباره‌ ده‌یڵێمه‌وه‌ وه‌کو کواڵتی پێمان باش نییه‌، به‌ڵام به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌بێت."

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوه‌ وه‌کو نوێنه‌ری خه‌ڵک به‌ وه‌زاره‌تان وتووه‌ خه‌ڵک ئه‌م به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ به‌کارناهێنێت وه‌کو ده‌وترێت ده‌ڵێن ئۆتۆمبێله‌کان خراپ ده‌کات و خه‌ڵک ده‌چێت به‌نزینه‌ گرانه‌که‌ ده‌کڕێت؟
لە وەڵامدا بەختیار شوکری وتی"من ته‌سه‌ورناکه‌م به‌و شێوه‌یه‌ بێت، به‌ڵام نیه‌تی وه‌زاره‌تیش ئه‌وه‌بوو چۆن بتوانێت ئه‌و بۆشایه‌ی پێویستی به‌نزین له‌ناو بازاڕدا دابین بکات بۆ خه‌ڵک له‌پێش بیست ڕۆژ قه‌یرانێک په‌یدابوو سه‌ره‌ی زۆر له‌ به‌نزینخانه‌کان هه‌بوو زۆر له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان هه‌ندێک له‌ پارێزگاکان ئه‌وه‌نده‌ پشکیان نه‌بووه‌ که‌ به‌شیان بکات ئینجا وه‌زاره‌ت هیچیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو جگه‌ له‌و گرێبه‌سته‌ بیکات، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌موومان هاوڕاین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌م به‌نزینه‌ 800 دیناریه‌ کواڵتیه‌که‌ی باش نییه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڕاستی ئه‌وه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێل سوتا له‌سه‌ر شه‌قامدا چ له‌ دهۆک، زاخۆ، هه‌ولێر بێت یان سلێمانی ئێمه‌ ده‌بێت هه‌موومان به‌جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕابوه‌ستین تاوه‌کو بتوانیین چاره‌سه‌ری بکه‌ین."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار نوێنه‌ری خه‌ڵکین و ده‌بێت به‌رگری له‌خه‌ڵکی خۆمان ده‌که‌ین ئه‌و زانیارییه‌ی ڕه‌نگه‌ له‌لای خه‌ڵک نه‌بێت له‌لای ئێمه‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ جه‌خت ده‌که‌ین ئه‌وه‌ی چی باشه‌ بۆ خه‌ڵک بکرێت چ له‌ڕێی نرخه‌وه‌ چ له‌ڕێی کواڵتیه‌وه‌ هاوڵاتی ئێمه‌ شایسته‌ن هه‌رچی بۆبکرێت هێشتا که‌مه."

"حکومه‌ت حه‌زده‌کات به‌نزین بکرێت به‌ 450 دینار وه‌کو به‌نزینی عێراق و کواڵیتیه‌که‌شی باشتر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ تواناییه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تدایه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ناکات"

دەربارەی ئەوەی ئایا به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵک که‌ کێشه‌ی کواڵتی ئه‌م به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و نرخی به‌نزینیش تاڕاده‌یه‌ک جێگیر بکرێت؟

لە وەڵامدا بەختیار شوکری وتی" سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی به‌ڵێندان پشت ده‌به‌ستێت به‌ توانایی حکومه‌ت، حکومه‌ت حه‌زده‌کات به‌نزین بکرێت به‌ 450 دینار وه‌کو به‌نزینی عێراق و کواڵیتیه‌که‌شی باشتر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ تواناییه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تدایه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ناکات بتوانێت به‌نزینێک به‌کواڵتیه‌کی باش دابین بکات به‌نرخێکی باشتریش ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵدایه‌ ده‌یکات ڕه‌نگه‌ مانگانه‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌ ملیاره‌ها دینار زیان بکات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌نزینێکی کواڵتی باش بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، به‌ڵام هه‌ندێک کێشه‌ له‌ڕێگه‌دا هه‌یه‌ بۆنموونه‌ ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم پاڵاوگه‌یه‌کی حکومی نییه‌ بۆخۆی نه‌وت خاوه‌که‌ ببات و به‌نزینه‌که‌ دابین بکات پشکی نه‌وتی خاو له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ نایه‌ت ئه‌و پاڵاوگانه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا ئیش ده‌که‌ن پاڵاوگه‌ی بازرگانین و بۆخۆیان ئیش ده‌که‌ن ده‌بێت ئێمه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین کاتێک گرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌که‌ین پێویستیمان به‌ پشکێکی خاوی زیاتر هه‌یه‌ به‌رهه‌می هه‌رێمی کوردستان به‌شی ئه‌وه‌ ناکات بتوانرێت هه‌ندێک هه‌نارده‌ نه‌کرێت و بدرێت به‌ پاڵاوگه‌کان و پاڵاوگه‌کانی ناوخۆش هه‌موویان پێیان ناکرێت، کواڵتی باش بۆ به‌نزین و سوته‌مه‌نی دابین بکه‌ن به‌ڵام هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تین بابزانین ئه‌و به‌ڵێنه‌ی وه‌زاره‌ت به‌ئێمه‌ی داوه‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌گه‌ر کرا بگه‌یه‌نرێته‌ 3 ملیۆن لیتر به‌ کواڵتیه‌کی باش و به‌نرخێکی 800 دینار به‌ته‌سه‌وری من کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت."

"ئه‌وه‌ فشارێکی سیاسیه‌ به‌کاردێنێت دژی هه‌رێمی کوردستان"

بۆچی له‌عێراقدا ده‌توانرێت ئه‌وه‌ بکرێت؟
وەڵامەکەی بەختیار شوکری بەمجۆرە بوو" حکومه‌تی عێراق پاڵاوگه‌ی خۆی هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ 900-950 هه‌زار به‌رمیل له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێوێت و به‌رهه‌مه‌که‌شی به‌نرخی پاڵپشتی کراو ده‌داته‌ هاوڵاتیان وه‌کو ده‌ستوری عێراق ئێمه‌ش پشکمان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئێمه‌ش پشکمان هه‌بێت له‌ سوته‌مه‌نی به‌گشتی چ وه‌کو به‌نزین بێت یان وه‌کو نه‌وتی سپی بێت یان غاز بێت هه‌رماده‌یه‌کی دیکه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌ فشارێکی سیاسیه‌ به‌کاردێنێت دژی هه‌رێمی کوردستان زۆر مه‌به‌ستیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ جاری یه‌که‌م نییه‌ زۆرجار ئه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام ئینشائه‌ڵا و هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ به‌هێزتره‌، سه‌باره‌ت به‌ به‌نزینی 450 دیناری حکومه‌تی عێراق خۆی زیان ده‌کات 22-23 ملیار دۆلار ساڵانه‌ زیان ده‌کات ته‌نها له‌ پاڵپشتی سوته‌مه‌نیدا که‌ به‌هاوڵاتی ده‌دات ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین داهاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌نده‌ هه‌تا سه‌ری مانگ ته‌نها به‌شی مووچه‌ ده‌کات چۆن ده‌توانێت پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی بکات یان هه‌ر بابه‌تێکی تر بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:34 0:00

XS
SM
MD
LG