Accessibility links

ئەو کەشتییەی کە گومان دەکرێت گەنمی دزراوی ئۆکرانیای هەڵگرتبێت لە تورکیاوە بۆ ڕووسیا دەگەڕێتەوە


سەرچاوەکانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر، کە گومان دەکرێت دانەوێڵەی ئۆکرانیای لەسەر بێت، گەڕاوەتەوە بۆ ئاوەکانی خاکی ڕووسیا، ئەمەش بە توندی لەلایەن ئۆکرانیاوە سەرکۆنەکرا.

ماڵپەڕی marinetraffic.com دەریخستووە کەشتییەکە، بەناوی ژیبێک ژۆلی Zhibek Zholy، نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە بەندەری قەرەسوی دەریای ڕەشی تورکیا دووربووە پێش ئەوەی لەسەر نەخشەی ئەلیکترۆنی نەمێنێت. ئەوەش دەریدەخات کە دوای ئەوە ڕەنگە کەشتییەکە ترانسپۆدەرەکەی، ئەو ئامێرەی کە ڕێگەدەدات شوێنەکەی بزانرێت، کوژاندبێتەوە.

دوو سەرچاوەی تورکیا ڕایانگەیاند کە کەشتییەکە بەرەو بەندەری کاڤکازی ڕووسیا دەڕوات، کە لەسەر لێواری گەروویەک نزیک لە نیمچە دوورگەی کریمیا.
ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو کەشتییە کە ئاڵای ڕووسیای گەنمی ئۆکرانیای ئۆکرانیای لە ڕێگەی بەندەری بێردیانسکی داگیرکراوی ئۆکرانیاوە بردووە.

ئۆکرانیا داوای کردووە تورکیا دەست بەسەردا بگرێت کەشتییەکەدا بگرێت و دانەوێڵەکەی سەری بۆ ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە.

بەڵام ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەروەت و سامانی دەوڵەتی ئۆکرانیای "بە نیشتمانی کردووە" و بەرهەم لە جووتیارانی ناوخۆیی دەکڕێت.

تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە لە هەوڵی دانوستانەدایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە ڕێگەی بدات پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ هەردوو وڵات بپارێزێت.

دیارنییە گەنمەکە چی بەسەر هاتووە.

ئەندامێکی تیمی کەشتیی ژیبێک ژۆلی کە ناوی نەهێنراوە بە ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسیای ڕاگەیاندووە، کەشتییەکە بە نیازە دانەوێڵەکە بۆ کەشتییەکی دیکە بگوازێتەوە بۆ ئەوەی "پارە لەدەست نەدات."

بەڵام یەکێک لە سەرچاوە تورکییەکان ڕایگەیاندووە وادیارە کەشتییەکە بە بارەکەی سەریەوە تورکیای جێهێشتووە.

سەرچاوە تورکەکە گوتی: "ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، بە بارەکەیەوە لە بەندەری ڕووسیا لە چاوەڕوانیدایە."


سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG