Accessibility links

مۆسکۆ دان بەوەدا دەنێت تورکیا تاقیکردنەوە لەسەر کەشتی بارهەڵگری ڕووسی ئەنجام دەدات


مۆسکۆ ڕۆژی چوارشەممە دانی بەوەدانا تورکیا پشکنین بۆ کەشتییەکی ڕووسی لە دەریای ڕەش ئەنجام دەدات کە ئۆکرانیا دەڵێت گەنمی دزراوی ئۆکرانیای هەڵگرتووە.

ئەلێکسی زایتسێڤ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە کۆنگرەیەکدا گوتی "کەشتی (ژیبێک ژۆلی) لە ئێستادا لە ڕێگای بەندەری کاراسودایە و بە ڕێکارە ستانداردەکاندا تێدەپەڕێت، لەنێویاندا کۆنتڕۆڵی تەندروستی."

گوتیشی "دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیار لەسەر چوونە ژوورەوە یان ڕەتکردنەوەی کەشتییەکە بۆ ناو بەندەرەکە دەدەن. هیچ قسەیەک لەسەر ڕاگرتن و دەستگیرکردنی ئەو بارانە نییە."

ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی داوای لە تورکیا کرد دەست بەسەر ئەو کەشتییەدا بگرێت کە ئاڵای ڕووسیای لەسەرە و گومانی ئەوەی کردبوو کە لە بەندەری بێردیانسکەوە، کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە، گەنمی دزراوی خەڵکی ئۆکرانیای بردووە.

تورکیا، کە ئەندامی ناتۆیە، لە کاتێکدا هەوڵدەدات لە یەک کاتدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ و کیێڤدا بپارێزێت، هیچ شتێکی فەرمی بۆ میدیاکان لەوبارەوە نەگووتووە.

بەڵام سەرچاوەیەکی باڵای فەرمی تورکیا، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، "کێشەکە بەهۆی بۆشایی دەسەڵات لە پۆستی ڕۆشتنەوە سەریهەڵداوە."

ئەو بەرپرسە توركییە گوتیشی "بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكانی كەشتییەكە.

XS
SM
MD
LG