Accessibility links

ئێران چەند قاوەخانەیەک لە قوم دادەخات چونکە ژنی بێ لەچک سەردانی کردوون


میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕۆژی دووشەممە بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران سێ قاوەخانەیان لە شاری قوم لە ناوەڕاستی ئێران داخستووە، چونکە کڕیارە ژنەکان بەپێی یاسا توندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران باڵاپۆش نەبوون.

بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران، کە لە ڕۆژنامەی هەمشاری بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت "سێ قاوەخانە لە قوم بەهۆی چەندین پێشێلکارییەوە داخران، لەوانە نەپۆشینی حیجاب و چەندین بابەتی دیکە."

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "پێش ئەوەی ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر، خاوەنی قاوەخانەكان لەلایەن پۆلیسەوە بانگهێشت كرابوون."


شاری قوم کە لەلایەن شیعەکانەوە بە پیرۆز دادەنرێت و وەکو شوێنێک سەیر دەکرێت کە پێیان وایە دوانزەهەمین ئیمامی ئیسلامی شیعە، ئیمام مەهدی، بۆ دەگەڕێتەوە، 150 کیلۆمەتر لە تارانی پایتەختەوە دوورە.

لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979ەوە، ئێران یاسای نوێی داناوە کە هەموو ژنان ناچاردەکات، بەبێ گوێدانە نەتەوە و باوەڕی ئایینیان، جەست و قژیان لە شوێنە گشتییەکان دابپۆشن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG