Accessibility links

یانەی پاریس سانت جێرمان ڕاهێنەر پۆچیتینۆ دەردەکات


یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی ڕاهێنەرەکەی، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی، ساڵێک پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە کارەکەی دەرکرد، دوای ئەوەی 18 مانگ ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کرد کە ئەم ساڵ بوو بە پاڵەوانی فەرەنسا بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا جارێکی دیکە بێ دەستکەوت بوو.

پۆچیتینۆ کە لە مانگی یەکی ساڵی 2021 بوو بە ڕاهێنەری یانەکە. لە وەرزی 2022-2021 نازناوی خولی فەرەنسا و لە 2020-2021 نازناوی جامی فەرەنسی بەدەستهێنا بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا شکستی هێنا، تاکە جامێکی گەورەیە کە لە دوای ئەوەی وەبەرهێنەرانی وەرزشی قەتەرساڵی 2011 یانەکەیان کڕی و چاویان تێبڕیووە.

بڕیارە کریستۆف گالتییە جێگەی پۆچێتینۆ بگرێتەوە، ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکەش مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ یانەی نیس لە گفتوگۆدان. یانەکە بە خێرای هەنگاوینا تا لوسیەن فاڤری ڕاهێنەری پێشووی بروسیا دۆرتمۆند بۆ جێگرەوەی گالتییە دەستنیشان بکات.

یانەی پاریس سانجێرمان لە ڕگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاریس سانجێرمان پشتڕاستی دەکاتەوە کە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ کۆتایی بە ڕۆڵی خۆی لە یانەکە هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەکە سوپاسی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ و ستافەکەی دەکات بۆ کارەکانیان و هیوای باشترینیان بۆ دەخوازێت بۆ داهاتوو.

پاریس سانجێرمان تائێستا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای نەبردۆتەوە.

پاریس سانجێرمان گەورەترین ئەستێرەکانی جیهانی کۆکردۆتەوە بەو ئومێدەی ئەو نازناوە بەرێتەوە. ئەوانیش کیلیان مباپێ، نەیمار، لیۆنێل مێسی و چەندین یاریزانی ناوداری دیکەن.

پۆچیتینۆ دوای 84 یاری کێبڕکێی ڕاهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و 55 یاری بردووەتەوە، 15 یاری یەکسان بووە و 14 یاریش دۆڕاوە.

XS
SM
MD
LG