Accessibility links

پوتن پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە بایدن ناکات


سەرۆکایەتی ڕووسیا، کرێملن، ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا بەهۆی کردەوەی "نادۆستانە"ی واشنتۆنەوە بەرامبەر بە مۆسکۆ، پیرۆزبایی لە هاوتا ئەمەریکییەکەی، جۆو بایدن، ناکات بەهۆی ڕۆژ سەربەخۆیی ئەمەریکاوە 4 ی حەوت، کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن لە کۆنفڕانسێدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بە زەحمەت دەتوانرێت پیرۆزبایی ئەمساڵ بە گونجاو هەژمار بکرێت". "سیاسەتە نادۆستەکانی ئەمەریکا هۆکارە".

246 پێش ئێستا ئەمەریکا سەربەخۆیی لە بەریتانیا ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممە بایدن لە کامپ دەیڤد دەگەڕێتەوە تا بۆ دووەم ساڵی سەرۆکایەتییەکەی میوانداری ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی لە کۆشکی سپی بکات.

کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئاهەنگەکە کاتژمێر 5ی ئێوارەوە دەست پێدەکات. بایدن و خانمی یەکەم جیل بایدن میوانداری گۆشت سوورکردنەوەی 4ی مانگی حەوت دەکەن بۆ خێزانە سەربازییەکان و لەوێ سەرۆک وتارێک پێشکەش دەکات.

دواتر، سەرۆک و خانمی یەکەم لە کۆشکی سپییەوە سەیری یارییە ئاگرینەکانی سەر مۆڵی نیشتیمانی دەکەن.

لە دووەم ساڵی سەرۆکایەتیدا، بایدن پاڵپشتی جەماوەری بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بۆتەوە.

لە میانی وتارەکەیدا لە ڕۆژی سەربەخۆیی ساڵی ڕابردوودا، بایدن گوتی "ئەمڕۆ، لە سەرانسەری ئەم میللەتەدا، دەتوانین بە متمانەوە بڵێین: ئەمەریکا دەگەڕێتەوە."

هەرچەندە ئێستا مردن بە ڤایرۆسی کۆرنا زۆر دابەزیوە لەو کاتەوەی کە جۆری ئۆمیکرۆن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زستان، بەڵام نادڵنیایی ئابووری و هەڵاوسانی پێوانەیی زیانێکی زۆری بە ئەمەریکاییەکان داوە و هۆکارێک بوون بۆ زیادبوونی نارەزایەتی ئەمەریکاییەکان دژی بایدن.

لەم دواییانەدا ڕاپرسییەکی سەنتەری AP-NORC کە لە 23 تا 27ی مانگی شەش ئەنجامدرا، دەرکەوت کە ڕێژەی پەسەندکردنی بایدن لە لایەن جەماوەرەوە لە نزمترین ئاستی مێژوویدایە بە ڕێژەی لە 39%. ساڵی ڕابردوو ، پاڵپشتی ئەمەریکاییەکان بۆ بایدن 55% بووە.


XS
SM
MD
LG