Accessibility links

ئیسلامییە توندڕەوەکان لانیکەم 27 کەس لە بورکینا فاسۆ دەکوژن


سەرچاوەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە ئیسلامییە توندڕەوەکان پێدەچێ هێرشەکەی کۆتای هەفتەیان ئەنجامدابێت کە بووە هۆی کوژرانی 27 کەس لە بورکینا فاسۆ.

بەرپرسێکی حکومی ڕایگەیاند لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتای ڕۆژئاوای ئەفریکا، درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی بوراسۆ لە پارێزگای کۆسی "نزیکەی 15" کەس کوژراون، کە هەندێکیان منداڵن.

شایەتحاڵێک دەڵێت ژمارەی کوژراەکان لە 20 کەس زیاترە.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: "له‌ نزیكه‌ی كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ چه‌كداره‌كان به‌ ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌دا جموجۆڵیان كردووه‌ و ته‌قه‌یان له‌ هه‌وادا كردووه‌، شه‌وانه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ و كوێرانه‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌."

سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند، لە باکووری بورکینا فاسۆ، ڕۆژی شەممە 12 کەس لە هێرشێکدا لە نامیسیگویما لە پارێزگای یاتێنگە گیانیان کوژراون.

سێ لە کوژراوەکان ئەندامی میلیشیایەکی مەدەنی بوون، خۆبەخشەکان بۆ بەرگری لە نیشتمان (VDP) -- هێزێکی یارمەتیدەر کە لە کانوونی دووەمی 2019 بۆ پشتگیریکردنی سوپا دامەزراوە.

بورکینا فاسۆ، کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، لەگەڵ یاخیبوونێکی جیهادیدا دەجەنگێت کە لە ساڵی 2015دا لە وڵاتی "مالی" دراوسێیەوە هاتنە ناو وڵاتەکە.

ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن گروپەکانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە و گروپی دەوڵەتی ئیسلامیەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس. نزیکەی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 40%ی ئەو وڵاتە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتدایە.
بورکینا فاسۆ لە مانگی یەکدا کودەتایەکی بەسەردا هات، کاتێک ژەنەڕاڵە ناڕازییەکان سەرۆکی وڵاتەکە، رۆچ مارک کریستیان کابۆری، یان لە دەسەڵات لادا.

سەرۆکی نوێ، لیوا کۆلۆنێل پاوڵ هێنری سانداۆگۆ دامیبایە، ئاسایشی وەک پێشینەی کارەکانی داناوە.

XS
SM
MD
LG