وهزیری بهرگری روسیا سێرگی شویگو ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتنی ئاگادارکردۆتەوە كه سهرجهم ناوچهی لۆهانسكی ئۆكرانیا لهلایهن هێزهكانی رووسیا و جوداخوازانەوە "ئازاد كراوە".
جێی باسە ڕووسیا دوای ئەوەی لە هەوڵی سەرەتاییدا بۆ گرتنەوەی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا شکستیان هینا، هەوڵەکانی لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی لۆهانسک و دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا چڕترکردۆتەوە، بە یارمەتی جوداخوازانی مۆسکۆ کە لە یەکەم دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیاوە لە ساڵی٢٠١٤ وە لە ئۆکرانیا پشتیوانیان دەکەن.
لە لایەکی ترەوە سوپای ڕووسیا ڕۆژی یەكشەممە دووپاتی كردەوە کە رێگری لە 3 مووشەکی ئۆكرانیا کردوە کە ئامانجی شاری بێلگۆرۆد بوە لە نزیك ئۆكرانیاوە، پێشتر بەرپرسێكی ناوخۆ رایگەیاندبوو سێ كەس دوای چەند تەقینەوەیەك كوژرابون.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند "بەرگری دژە فڕۆكەكانی رووسیا سێ مووشەكی هێشویی جۆری تۆشكای خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن ناسیۆنالیستەكانی ئۆكرانیاوە ئاراستەی بێلگۆرۆد كرابون، پارچەی یەكێك لە مووشەكەكانی ئۆكرانیا دوای تێکشکانی كەوتۆتە سەر ماڵێک".
سەرچاوە: ڕۆیتەرز