Accessibility links

تورکیا ماڵپەڕی بەشی تورکی دەنگی ئەمەریکا بلۆک دەکات


ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن (RTÜK)، ڕێکخەری میدیای تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە، بلۆکی وێبسایتی تورکی دەنگی ئەمەریکا و دۆیچە ڤێڵەی ئەڵمانی کرد بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دانیشتوانی تورکیا بە دەستگەیشتنیان بە هەواڵ و زانیارییەکانی ئەو دوو دەزگایە. ئەنجوومەنەکە دەڵێت ئەو دوو کەناڵە مۆڵەتی پەخشکردنیان وەرنەگرتووە.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا ئەنجوومەنەکە، ئاگادارییەکی کورتی بۆ سێ پەخشی نێودەوڵەتی نارد، لەوانەش بەشی تورکی دەنگی ئەمەریکا، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پەخش یان بلۆککردنی ناوەڕۆکەکانیان. هەروەها ئەو فەرمانە کۆمپانیای دۆیچە وێلی ئەڵمانیای لەخۆگرتبوو.

ئیلهان تاسچی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی RTUK کە سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)،کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیایە دژی وەرگرتنی مۆڵەتە بۆ میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەر ڕایگەیاند وێبسایتەکانی زمانی تورکی دۆیچە ڤێل، DW Turkce و دەنگی ئەمەریکا بەهۆی بڕیارێکی دادگاوە قەدەغەکراون.

تاسچی نوسی، "دەستگەیشتن بە DW Turkce و دەنگی ئەمەریکا، کە داوای مۆڵەتیان نەکردووە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئاشتی ئەنقەرە، لەسەر داوای دەستەی RTUK قەدەغەکرا".تویتەکەی بە پەیامێکی تەنز ئامێز کۆتای پێهێنا "ئەمەیە ئازادی ڕۆژنامەگەری و دیموکراسی پێشکەوتووی ئێوە.!"

بڕیاری مۆڵەتدانی مانگی دوو لەسەر بنەمای ڕێسایەک بوو کە لە مانگی هەشتی ساڵی 2019 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەو کاتەدا چەندین داکۆکیکار لە ئازادی میدیا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئەگەری سانسۆرکردن وروژاند، چونکە ڕێساکە دەسەڵاتی بە RTUK داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر شتێک لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەکرێتەوە..

ئیبراهیم عوسڵو، جێگری بەرپرسی RTUK ڕەخنەکانی سانسۆرەکەی ڕەتکردەوە و گوتی بڕیارەکە "پەیوەندی بە سانسۆرەوە نییە بەڵکو بەشێکە لە ڕێوشوێنە تەکنیکیەکان".

جان گولەریوزلو، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی پێشکەوتنخواز دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە ئەو بڕیارە ر ماڵپەڕە هەواڵییەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

گولەریوزلو گوتی، دەنگی ئەمەریکا و دۆیچە وێل " لەلایەن ملیۆنان کەسەوە سەیردەکران و ڕاپۆرتیام لە سەر زۆر پرس بڵاو دەکردەوە کە چاپەمەنی نیشتیمانی نەیتوانی بیخاتە بەرنامەی کارەوە، بە دوا بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری پشتیکردە دادپەروەری و ڕوویکردە حکومەت .

یامان ئاکدەنیز، مامۆستای یاسای ئەلیکترۆنی لە زانکۆی ئەستەنبوڵ بیلگی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "بلۆککردنی تەواوەتی دەستڕاگەیشتن بەم ماڵپەڕە هەواڵیانە تەنیا دەکرێت بە سانسۆر وەسف بکرێت."

بڕیاری دادگا بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە دەنگی ئەمەریکا لە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک جۆو بایدن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید هات.

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ میدیای جیهانی کە سەرپەرشتی دەنگی ئەمەریکا دەکات دەستبەجێ لێدوانی لەوبارەیەوە نەدا.

گوتەبێژی دەنگی ئەمەریکا لە مانگی دوودا پشتڕاستی کردەوە کە تۆڕەکە ئاگاداری داواکارییەکەی RTUK بووە.

بریجیت سێرچاک، وتەبێژی دەنگی ئەمەریکا گوتی: "دەنگی ئەمەریکا پێی وایە هەر هەوڵێکی حکومەت بۆ بێدەنگکردنی دەزگاکانی هەواڵ پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، کە بەهایەکی سەرەکی هەموو کۆمەڵگا دیموکراسیەکانە."

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای DW، پیتەر لیمبۆرگ، لە مانگی دوودا ڕایگەیاندبوو، کە کەناڵەکەیان تانە لە بڕیارەکە دەدات.

تورکیا ڕیکۆردێکی خراپی لە بواری ئازادی ڕۆژنامەوانیدا هەیە، لە کۆی 180 وڵات لە پلەی 149 دایە، کە ژمارە وەک بەرزترین ئاستی ئازادی تێدایە لە پێوەرەکانی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا.

XS
SM
MD
LG