Accessibility links

میدیاکانی تورکیا: ئەردۆغان دەڵێت ئامادەیە پشتگیری گەڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدان بکات


کەناڵی NTV ڕۆژی هەینی لە زاری سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئەگەر پەرلەمان پرۆژە یاسایەک لەسەر ئەو بابەتەی بۆ بنێرێت، ڕەزامەندی لەسەر ئەگەری گەڕاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پەسەند دەکات.

وەزیری دادی ئەردۆغان لە کۆتایی هەفتەدا ڕایگەیاند کە تورکیا بیر لە گەڕاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ساڵی 2004 دەکاتەوە، دوای ئەوەی پێشتر سەرۆک کۆمار ئەو پرسەی لە پەیوەندی لەگەڵ هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کێوییەکان وروژاند، دەوڵەت باخچەلی، هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکەی، پشتگیری لە بیرۆکەکە کردووە و ڕایگەیاند پێویستە سزاکە پەلبکێشێت بۆ تیرۆر و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و کوشتنی ژنان.

ئەردۆغان ئاماژەشی بەوە کردووە "ئەگەر پێویست بوو ئەوە بخرێتەوە بەرنامەی کار و مشتومڕی لەسەر بکرێت، پێویستە بزانین چی لەم مشتومڕە دێتە ئاراوە."

گوتیشی "پێشتر ئەوەم گووتبوو ئەگەر پەرلەمان لە دەرئەنجامی كارەكانی وەزارەتی داد بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات، من ئەو بڕیارە پەسەند دەكەم."


سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG