Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: تەنها لە 15%ی جیهان ئازادانە چێژ لە ئازادی ڕادەربڕین و زانیارییەکان وەردەگرن


گروپێک کە بنکەکەی لە بەریتانیایە دەڵێت دوایین توێژینەوەیان لەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕین لە سەرانسەری جیهاندا ئەوە دەردەخات تەنها لە 15%ی دانیشتوانی جیهان لەو شوێنانەدا دەژین کە خەڵک دەتوانن ئازادانە دەستیان ڕابگات بە زانیارییەکان یان هاوبەشی بە زانیارییەکان بکەن.

لە ڕاپۆرتێکی جیهانی ساڵی 2022 ی ئازادی ڕادەرین ، لە مادەی 19 دا هاتووە کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە وڵاتە ستەمکارەکانی وەک چین، میانمار و ڕووسیا و هاوکات وڵاتانی دیموکراسی وەک بەرازیل و هیندستان کە دەکاتە لە 80٪ ی دانیشتوانی جیهان لە ژێر سایەی کەمترین مافی ئازادی ڕادەربڕیندا دەژین بە بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕژێمە تاکڕەوەکان و دەسەڵاتداران بەردەوامن لە توندکردنەوەی فەرمانی کۆنترۆڵی ئەو شتانەی کە دانیشتووانەکەیان دەیبینن، دەیبیستن و دەیڵێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە سەرۆکی بەرازیل جایر بۆلسۆنارۆ و سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن کراوە، هاوکات ڕاپۆرتەکە بە تایبەتی ئاماژە دەدات بە حکومەتی چین کە "دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر ناسنامە و زانیاری و بۆچوونەکانی" سەدان ملیۆن کەسدا سەپاندووە.

ڕاپۆرتی ساڵانە ئازادی ڕادەربڕین لە سەرانسەری 161 وڵاتدا لێکۆڵینەوەی سازکردووە بە بەکارهێنانی 25 ئاماژە بۆ پێوانەکردنی ئەوەی تا چ ڕادەیەک هەر تاکەکەسێک چەندە ئازادە لە دەربڕین و پەیوەندیکردن و بەشداریکردن لە کۆمەڵگادا، بەبێ ترس لە هەراسانکردن، کاردانەوەی یاسایی یان توندوتیژی بۆ هەر وڵاتێک پلەبەندی لە سفرەوە تا پلەی 100 کڵێشە کردووە.

ئەم ساڵ ڕاپۆرتەكە ڕیزبەندی پێشەنگی دانیمارك و سویسرای كردووە لە جیهاندا كە هەریەكەیان بە پلەی 96 و نەرویج و سوید هەریەكەیان لە ڕیزبەندی 94 دان، ئیستۆنیا و فینلاند هەردووكیان لە ڕیزبەندی 93 دان، توێژینەوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین کراوەییان هەیە بۆ پرسی ئازادی ڕادەربڕین تەنها 10 وڵاتی ئەوروپان.

مادەی 19 کۆریای باکوور بە ستەمکارترین وڵاتی جیهان پلەبەند دەکات کە لە ڕیزبەندی سفری ئازادی ڕادەربڕیندایە. ئێریتریا، سوریا و تورکمانستان لە ڕیزبەندی دەیەمین خراپترین وڵاتەکاندا بوون، بێلاڕووس و چین و کوباش لە ڕیزبەندی دووەم دە خراپترین وڵاتەکانی جیهاندا بوون.

ئەمەریکا لەسەر ئەو پێوەرە بە پلەی 30 دێت. لە ساڵی 2011 دا لە ڕیزبەندی پلە 9 ی جیهاندا بووە. ئەمەریکا لە ڕیزبەندییەکەدا پلەکانی بە 9 خاڵ دابەزیوە و وڵاتەکەی خستۆتە کۆتایی خوارەوەی ڕیزبەندی ئازادی ڕادەربڕین لە جیهاندا. لە ساڵی 2021 دا لە ڕیزبەندی یەکسانی لە ئازادییە مەدەنییەکان بۆ گروپە کۆمەڵایەتییەکان، جەمسەرگیری سیاسی و جەمسەرگیری کۆمەڵایەتی و توندوتیژی سیاسی، لە ئاستی جیهانیدا لە نزمترین چارەکی خوارەوەی ڕیزبەندیەکەدا بووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، لە هەموو كاتێك زیاتر گۆڕانكاری دراماتیكی لە ئاستی ئازادی ڕادەربڕین لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو خوارەوە لە داکشاندا بووە. زۆرێک لەوانە لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات یان بەهۆی کودەتاوە ڕوویانداوە، بەڵام زۆر وڵاتی دیکەش لەدەستدانی مافەکانیان بەخۆوە بینیوە، زۆرجار لە ژێر سایەی سەرکردە پۆپۆلیستەکاندا بووە کە بەشێوازێکی دیموکراسیانە هەڵبژێردراون.

شایەنی باسە مادەی 19 ناوی خۆی لەو مادەیەوە وەرگرتووە کە لە ناو جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤدا هاتووە کە دەڵێت "هەموو کەسێک مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە؛ ئەم مافە ئازادی بیر و ڕوانین لە خۆدەگرێت بەبێ دەستێوەردان و بەدواداچوون، واتە ئازادی وەرگرتن و پێدانی زانیاری و بیرۆکەکان دەگرێتەوە لە ڕێگەی هەر میدیایەکەوە بێت و بەبێ گوێدانە سنوورەکان."

XS
SM
MD
LG