Accessibility links

د. موسەنا ئەمین: ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی حکومەتی هەرێم لە گەڵ نەوت ڕەنگە سەری هەرێم بخوات


موسەنا ئەمین

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەرێمی هەمووار کرد، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە سەرەتای ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی دەرکرد، بە بڕوای بەشێک لە چاودێران ئەم بڕیارەی پەرلەمانی هەرێم وەک تەحەدایەکە بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق، د. موسەنا ئەمین کە یەکێکە لە نوێنەرە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت" من پێشتر به ‌ڕوون و ئاشکرایی به‌ وه‌فدی هه‌رێمم وتووه‌ کاتی خۆی، ئێستاش له‌م مینبه‌ره‌وه‌ دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌کو چۆن قوتی خه‌ڵکی بڕی و رزقی خه‌ڵکی کرده‌ ناو جۆرێک له‌قومار، قومارێک له‌سه‌ر بۆرسه‌کانی نه‌وت پاره‌ی نه‌وت زۆر بوو و مووچه‌ نه‌بوو و نه‌بوونی بوو، هه‌رئاوا ڕه‌نگه‌ سه‌ری هه‌رێمیش بخوات، سبه‌ینێ ئه‌مه‌ ببێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان چۆن ئێستا کۆرمۆر که‌وته‌به‌ر موشه‌ک ڕه‌نگه‌ سبه‌ینی بکه‌وێته‌ به‌رده‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامێکی خراپه‌، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆش بێته‌وه‌ بۆ ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ نه‌ک به‌قسه‌ی من، به‌ڵکو به‌قسه‌ی هه‌موو چاودێران ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به‌ویژدان له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ مه‌ترسیداره‌،‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غداد ئاوا لێک گیرببن سبه‌ینێ هه‌موو مافه‌کانی ئێمه‌ له‌بودجه‌ی گشتی ده‌فه‌وتێت. "

" ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌یه‌ که‌ هه‌رێم گرتویه‌تیه‌به‌ر "

لە سەرەتای قسەکانیدا، د. موسەنا ئەمین ڕایگەیاند" هه‌مووارکردنی ئه‌م یاسایه‌ پێموابێت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی ناوخۆی هه‌رێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ستافه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستکردنی باڵانسێک تێیدا ئه‌ندامێکی بۆ زیاد کراوه‌ ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕێککه‌وتن یان ناکۆکی نێوان پارتی و یه‌کێتی بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه،‌ یاخود پرکردنه‌وه‌ی جێگه‌یه‌کی شاغر-به‌تاڵ بێت به‌هه‌رحاڵ ده‌ستکاریکردنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ پرسی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ په‌یامێکه‌ بۆ به‌رده‌وابوونی هه‌رێم له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت؟! وەڵامەکەی به‌ڵێیە، چونکە هه‌رێم نه‌ک له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌مواره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌یان ڕێگه‌ی تره‌وه‌ نه‌ک هه‌ر بریاره‌که‌ی دادگای ره‌تکردۆته‌وه،‌ به‌ڵکو تانه‌ی له‌ دادگای فیدراڵیشی داوه‌ و به ‌سیاسی ناساندوویه‌تی ته‌نانه‌ت قسه‌ی هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر دادگای فیدراڵی ده‌چێته‌ ناو تاوانی سوکایه‌تی کردن به‌ دادگا. "
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕونیدەکاتەوە" پرسیار دروستکردن له‌سه‌ر نه‌زاهه‌تی خودی دادگاکه(دادگای فیدراڵی عێراق)‌ خۆی نه‌ک ته‌نها ره‌خنه‌گرتن له‌ بڕیاره‌کانی دادگا ئه‌وه‌ ئاساییه‌ که‌ که‌سێک له ‌ڕووی یاسایی و ده‌ستوریه‌وه‌ ره‌خنه‌ له ‌دادگا بگرێت وه‌کو بۆچونێکی یاسایی ئه‌وه‌ مافێکه‌ و هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه‌ که‌ له‌یاسا و ده‌ستور تێبگات و سه‌رنجی هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری دادگا، به‌ڵام پرسیاردروستکردن له‌سه‌ر نه‌زاهه‌تی دادگا جۆرێکه‌ له‌ سوکایه‌تی و تاوان و تشهیر-ناوزڕاندن، هه‌ندێک له‌وانه‌ هه‌تا ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش ڕۆیشتوون هه‌ندێک له‌ لێدوانه‌کانیان چووبێته‌ ئه‌و خانه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌یه‌ که‌ هه‌رێم گرتویه‌تیه‌به‌ر بوونی یاسای نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت له‌عێراق هه‌بێت ئه‌وه‌ کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ نییه‌ به‌ڵکو کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ناوه‌ڕۆکی یاساکه‌ چ ده‌سه‌ڵاتێک ده‌دات به‌ هه‌رێم و له‌چوارچێوه‌ی چ یاسایه‌کدا پیاده‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی ده‌کات بۆ نه‌وت و گاز. "

" من به‌یاسایی ده‌بینم هه‌رێم یاسای نه‌وت و گازی هه‌بێت، چونکه‌ به‌ پێی ده‌ستور هه‌رێم هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه "

مه‌به‌ستان چیه‌ له‌ ڕێگا هه‌ڵه‌که‌؟
لە وەڵامدا د. موسەنا ئەمین دەڵێت" ڕێگا هه‌ڵه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ دادگای فیدڕاڵی که‌ دادگای ده‌ستورییه‌ بڵێت ئه‌و یاسایه‌ی ئێوه‌ ناده‌ستوری و پوچه‌ڵه،‌ به‌ڵام هه‌رێم بێت له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ ئیش بکات و هه‌مواری بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگای فیدڕاڵی و حکومه‌تی ناوه‌ندی گه‌یشتبێته‌ روئیایه‌کی روون که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت و گازدا هه‌تا کوێ بێت کاتێک ده‌بووایه‌ ئه‌م یاسایه‌ هه‌مواربکرایه‌ که‌ من به‌یاسایی ده‌بینم هه‌رێم یاسای نه‌وت و گازی هه‌بێت، چونکه‌ به‌ پێی ده‌ستور هه‌رێم هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه،‌ به‌ڵام ده‌بێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی پیاده‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بکات ئه‌وه‌ش ده‌بێت یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی رێکی بخات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا له‌بۆشایی ئه‌و یاسایه‌دا ده‌رچوو بۆیه‌ دادگاکه‌ نه‌چۆته‌ ناو ورده‌کاری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم چه‌نده‌ و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی چه‌نده‌ که‌ ده‌ستور باسیده‌کات که‌ ده‌بێت هه‌ردوو حکومه‌ت پێکه‌وه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پیاده‌بکه‌ن یاسا ڕوونی نه‌کردۆته‌وه،‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵیش هه‌تا ڕاده‌یه‌ک نه‌یتوانیووه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه‌ یاساییه‌ بکات بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌یاسایه‌ک پڕبکرێته‌وه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ که‌ پێویسته‌ له‌ ئه‌جێندای په‌رله‌مانی ئێستا و حکومه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی و کوردستانییه‌کان ئه‌مه‌ی تێدابێت که‌ یاسایه‌ک بۆ نه‌وت و گاز ده‌ربچێت و ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربکات. "

" من هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا به‌هه‌ڵه‌ ده‌بینم نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌، چوته‌ ڕاده‌ی تاوانیش "

د. موسەنا ئەمین زیاتر وتی" من هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا به‌هه‌ڵه‌ ده‌بینم نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌، چوته‌ ڕاده‌ی تاوانیش، نه‌ک هه‌ر به‌ تێڕوانینی حکومه‌تی ناوه‌ندی و دادگای فیدڕاڵی، به‌ڵکو به‌تێڕوانینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌وتی هه‌رێم تاڵانفرۆش و هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت له‌ پله‌ی ئه‌وه‌ی مانگانه‌ نزیکه‌ی هه‌ندێکجار 150 ملیۆن دۆلار زیان له‌ هه‌رێم و عێراق ده‌دات بۆئه‌وه‌ی که‌ که‌متر له‌نرخی سۆمۆ و جیهانی ده‌یفرۆشێت گرێبه‌سته‌کانی نزیکه‌ی 70% ی زیاتری ئه‌م داهاته‌ ده‌دات به‌ کۆمپانیای حیزب و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و کۆمپانیاکانی ده‌ره‌کی و خه‌ڵکی کوردستان 20%-25% داهاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و داهاته‌شی که‌بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش که‌س نازانێت له‌ چی بانکێک و له‌ چ حسابێکدا داده‌نرێت و به‌ته‌واوه‌تی چه‌نده‌یه‌. "

" ئه‌ی ئه‌وکاته‌ بۆچی که‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی حیزبه‌کانیان نارد بۆ به‌غداد بۆچی تانه‌یان نه‌بوو له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی به‌ مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعی ناساند!؟ "

بە وتەی د. موسەنا ئەمین" هیچ کارێکی وا هه‌ڵه‌ و نایاسایی ناشه‌فاف و ناده‌ستوری تێناپه‌ڕێت ده‌بێت له‌خاڵێکدا بوه‌ستێت، پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بکردایه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و بیکردایه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و بۆ هاوتاکردنی نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نرخی سۆمۆ بۆ شه‌فاف کردنی ئه‌و ژماره‌ حسابیانه‌ی که‌ پاره‌ی تێدا داده‌نرێت، گه‌نده‌ڵیه‌کانی بواری نه‌وتی چاره‌سه‌ربکردایه‌. "

د. موسەنا دەشڵێت" به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ربکات، په‌نای بردووه‌ بۆ تانه‌دان له‌دادگای فیدڕاڵی و ره‌تکردنه‌وه‌ بریاری دادگای فیدڕاڵی به‌ چ مه‌نتقێک و عه‌قڵێک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان که‌ ناردوون بۆ به‌غداد دادگای فیدڕاڵی په‌سه‌ندی کردووه‌ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانیان ئه‌ی ئه‌وکاته‌ بۆچی که‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی حیزبه‌کانیان نارد بۆ به‌غداد بۆچی تانه‌یان نه‌بوو له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی به‌ مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعی ناساند! بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌وان چه‌ند ساڵه‌ بۆ تانه‌ نادان له‌م دادگایه‌ کاتێک کاندیده‌کانی خۆیان نارد بۆ دادگا و کردیانن به‌ ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه‌ بۆ ئه‌وکاته‌ نه‌یانوت ئه‌و دادگا فیدڕاڵیه‌ هیچ ئه‌ندامێکی بۆ نانێرین و بایکۆتی ده‌که‌ین چونکه‌ ئه‌وه‌ دادگایه‌کی هه‌ڵه‌یه‌ یاخود ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌هه‌ڵه‌ پیاده‌ ده‌کات؟!"

" هه‌رئاوا ڕه‌نگه‌ سه‌ری هه‌رێمیش بخوات "

د. موسەنا ئەمین زیاتر ڕونیکردەوە" بێگومان ئه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمدا به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت، من به‌ڕوون و ئاشکرایی به‌ وه‌فدی هه‌رێمم وتووه‌ کاتی خۆی و ئێستاش له‌م مینبه‌ره‌وه‌ دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌کو چۆن قوتی خه‌ڵکی بڕی و رزقی خه‌ڵکی کرده‌ ناو جۆرێک له‌قومار قومارێک له‌سه‌ر بۆرسه‌کانی نه‌وت پاره‌ی نه‌وت زۆر بوو و مووچه‌ نه‌بوو و نه‌بوونی بوو، هه‌رئاوا ڕه‌نگه‌ سه‌ری هه‌رێمیش بخوات، سبه‌ینێ ئه‌مه‌ ببێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان چۆن ئێستا کۆرمۆر که‌وته‌به‌ر موشه‌ک ڕه‌نگه‌ سبه‌ینی بکه‌وێته‌ به‌رده‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامێکی خراپه‌ ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆش بێته‌وه‌ بۆ ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ نه‌ک به‌قسه‌ی من، به‌ڵکو به‌قسه‌ی هه‌موو چاودێران ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به‌ویژدان له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ مه‌ترسیداره‌،‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غداد ئاوا لێک گیرببن سبه‌ینێ هه‌موو مافه‌کانی ئێمه‌ له‌بودجه‌ی گشتی ده‌فه‌وتێت، وه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی گه‌مه‌کردنێکی مه‌ترسیداره‌ به‌قوتی خه‌ڵکه‌وه‌ سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر جارێکی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی حکومه‌ت ده‌ستبکاته‌وه‌ به‌ چارەکە‌ مووچه‌ و نیوه‌ مووچه،‌ یاخود ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێم دوای پێنج ساڵ و ده‌ساڵی تر که‌ پێشبینی زانستی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌ زۆر زۆر که‌م ببێته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ چۆن به‌شی داهاتی خه‌ڵک ده‌کات و پێداویستیه‌کانی هه‌رێم ئه‌وکاته‌ زۆر زیاتر ده‌بێت چۆن مووچه‌ و ژیان و پێداویستیه‌کانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم دابین ده‌کرێت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ قومارکردن ڕیسک کردن به‌ژیان و نان و گه‌شه‌پێدان و داهاتووی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌ندێک که‌س و کۆمپانیایی بیانی و ناوخۆ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستمه‌ که‌ ده‌ڵێم حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌ ده‌ڕوات له‌م ئاراسته‌یه‌دا، پێویسته‌ به‌هۆش بێته‌وه‌ و به‌شێوازێکی مه‌نتقی و عه‌قڵانی ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ربکات ئه‌گه‌رنا به‌ڕاستی داهاتووی هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.‌ "

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:06 0:00

XS
SM
MD
LG