Accessibility links

دادگاییکردنی تیرۆریستان لە فەرەنسا کۆتایی دێت و ئەوروپا ڕووبەڕووی نیگەرانییەکی ئاسایشی دیکە دەبێتەوە


یەکێک لە بەناوبانگترین دادگاییکردنەکان لە مێژووی فەرەنسادا لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت لە نێوەندی تاوسەندنی گۆڕانکارییەکی ئاسایشی لە سەرانسەری ئەوروپادا، کە شەڕ لە ئۆکرانیا و توندوتیژییەکانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان تێڕوانینەکانی لەسەر هەڕەشەکان شێوەبەند کردووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان توندڕەوە ئیسلامیەکان هەژموونی خۆیان زاڵکردبوو بەسەریدا.

بڕیارە لە پاریس بڕیار بدرێت لەسەر ئەو 20 کەسەی کە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە هێرشەکانی داعش لە مانگی 11 ی ساڵی 2015 لە دەوروبەری پایتەختی فەرەنسا کە تیایدا 130 کەس کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون.

سەڵاح عەبدوسەلام، تۆمەتباری یەکەم کە بە تاکە هێرشبەری ڕزگاربوو دادەنرێت، بە درێژایی ئەو دادگاییە چەند مانگێکە مانشێتی هەواڵەکانی گرتۆتەوە. زیندانیکردنی بەبێ ئەوەی هیچ مەرجێکی ئازادکردن بیگرێتەوە زیندانکراوە، کە قورسترین سزای فەرەنسایە.

لە مانگی 9 ی ساڵی ڕابردووەوە کە دادگاییکردنەکە دەستیپێکردەوە، یادەوەرییەکانی توندوتیژی ئیسلامییەکانی زیندوو کردەوە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە سەرانسەری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەیان سەندبوو، کاتێک داعش بەشێک لە عێراق و سوریای کۆنترۆڵکردبوو و چەکدارانی فەرەنسی ڕوویانکردە ئەو وڵاتەنە و چەکدار کران بۆئەوەی بچنە ناو ڕیزەکانیانەوە و ئاژاوەگێڕی دروستبکەن لە وڵاتەکانی خۆشیاندا.

بەڵام ئەمڕۆ خەلافەتی داعش لەناوچووە. توندوتیژی جیهادییەکان بڵاوەیان کردووە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و کۆچی کردووە بەرەو ئەفریکا و بیابانی باشور. لەلایەکی دیکەوە، شرۆڤەکاران دەڵێن، مەترسییە ئەمنییەکانی دیکە لە ئەوروپا لە زیادبووندان، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نوێترینە و لەوانەیە گرنگترین گۆڕانکاری بێت.

تۆماس رێنارد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەڵێت "دوای شەڕی تیرۆر کە لە 20 ساڵی ڕابردوودا باڵیکێشابوو بەسەر بارودۆخەکاندا، گەڕانەوە بۆ سیاسەتی پێشبرکێی دەسەڵاتە بەهێزەکانی جیهان، بۆ خەسڵەتێکی پتر نەریت ئاسای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەئارادا دەبێت." تەنها ئاماژە بە سەرهەڵدانێکی بەهێزی ڕووسیا ناکات بەڵکو ئاماژە بە وڵاتی چینیش دەکات.

رێنارد دەشڵێت "ئەوە بەو مانایە نییە کە تیرۆر بە شێوەیەکی ئەفسوناوی نامێنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کەمتر لە بەراییدا دەمێنێتەوە."

لە سەرانسەری ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاواش، هێرشە تیرۆریستیەکان لە ساڵی 2021 دا بە ڕێژەی زیاتر لە دوو لەسەر سێ کەمیکردووە کە لە ساڵی 2018 دا لە لوتکەدا بوو، بەپێی پێوەرەکانی تیرۆری جیهانی کە لە مانگی 3 دا لەلایەن دامەزراوەی ئابوری و ئاشتییەوە بڵاوکراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە بەپێی پێوەرەسازییەکە کەناراوەکانی ئافریکا بووەتە نوێترین شوێنی تیرۆر لە جیهاندا.

سەرۆکی جێبەجێکاری دامەزراوەی ئابوری و ئاشتی IEP ستیڤ کیلێلیا ڕایگەیاند "تیرۆر زیاتر لە ناوچە جێناکۆکەکاندا جێدەگرێت، کە لەلایەن حکومەتە لاوازەکان و ناسەقامگیرەکانەوە لە ڕووی سیاسییەوە پشتیوانی دەکرێن"، دەشڵێت "بەو پێیەی شەڕ لە ئۆکرانیا هەژموونی بەسەر سەرنجی جیهاندا دروستکردووە، زۆر گرنگە شەڕی جیهانی دژی تیرۆر نەکەوێتە پەراوێزەوە."

چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەگەری ئەوە کەم بوو کە تیرۆر پەراوێز بخرێت. لە مانگی یەکی ساڵی 2015 دا، پاریس دوو برای توندڕەو و هاوڕێیەکی هێرشبەریان زیاتر لە دەیان کەسیان بە دەستڕێژی چەکەکانیان کوشت لە چەند هێرشێکی جیاجیادا کە ڕۆژنامەی تەنزئامێزی فەڕەنسی چارلی ئیبدۆ و بازاڕی کۆشێریان کردە ئامانج.

لە مانگی 11 ی ئەو ساڵەدا، پاریس دووچاری خراپتر بۆوە؛ تەقەکردن لەلایەن شانەیەکی داعشی فەرەنسی-بەلجیکی لە شەوێکی هەینیدا توندڕەوەکان ئەو گەنجانەیان کردە ئامانج کە لە باڕ و چێشتخانە و یاریگای تۆپی پێ و هۆڵی کۆنسێرتەکانی شارەکەدا بوون، لە دەرئەنجامدا سەدان تەرمیان لە پاش خۆیان لە شارەکەدا بەجێهێشت و ڕزگاربووەکانیش لە ترسی مەرگ هەڵدەهاتن.

پۆلیس لە کاتی ئەو دادگاییکردنە درێژخایەنەدا شەقامەکانی دەوروبەری دادگای سەرەکی پاریسیان کۆنتڕۆڵکردبوو، عەبدوسەلام لە کاتی دادگاییکردنەکەدا بە زەردەخەنەیەکی سووکایەت ئامێز و سەرپێچیکارانە و بەڕواڵەت پەشیمان دەرکەوت.

داوای لێبوردنی لە قوربانییەکان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی خۆی بۆ داعش دووپاتکردۆتەوە. عەبدوسەلام ئیدیعای ئەوەی کردووە کە پشتێنەی تەقینەوەکەی نەتەقاندۆتەوە بۆئەوەی کوشتاری زیاتر ڕوونەدات. داواکارانی گشتی لەبری ئەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە پشتێنەکە لەکارکەوتووە.

هەروەها زۆرێک لەو 19 تۆمەتبارەی کە ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە هاوکاریکردنی بکوژەکان لە مانگی 11 ی 2015دا سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا، چەندین کەس بەبێ ئەوەی ئامادەبن دادگایی کراون.

دوای ساڵی 2015 ئەوروپا ڕووبەڕووی دەیان هێرشی دیکەی کوشندە بۆوە. ساڵی دواتر لە برۆکسل هێرشی ترڕۆریستی ئەنجامدرا و هێرش کرایە سەر بازاڕێکی تایبەت بە کریسمس لە ئەڵمانیا. هەروەها تیرۆریستان لە مانگی 7 ی 2016 لە شاری نیس لە ریڤێرای فەرەنسا و دوای ساڵێک لەسەر پردە بەنێوبانگەکەی لەندەن هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدرا. لەنێو ترسناکترین ڕووداوەکاندا سەربڕینی مامۆستایەکی قوتابخانەیەکی فەرەنسی بوو لە گەڕەکێکی پاریس، لە مانگی 10 ی ساڵی 2020 دا.

ئەوڕۆکە پسپۆڕان و دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەت نەک تەنیا نیگەرانن لە ئەگەری مەترسییەکانی ئیسلامییەکان کە لەم دواییانەدا لە زیندانەکانی ئەوروپا ئازاد کراون یان بەم زووانە ئازاد دەکرێن، بەڵکو لە پێشهاتی ئاڵنگاری دیکەش نیگەرانن.

رێنارد دەڵێت "هەڕەشەکە زیاتر بڵاوبووەتەوە و هەمەچەشنتر بووە". هەروەها دەشڵێت "ئێمە چیتر ڕووبەڕووی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ئاشکرا نابینەوە کە تۆڕێکی ڕوون و ئاشکرای کەسانی ڕاهێنراوی هەبێت. بەڵکو ئێمە مامەڵە لەگەڵ زۆر کەسی لەیەکدابڕاو دەکەین، کە کەنارگیربوون، یان پەیوەستن بە جیهادییەکانەوە یان بە ئایدیۆلۆژیای ڕاستڕەوە توندڕەوەکانەوە."

XS
SM
MD
LG