Accessibility links

دادگایەکی ئەڵمانیا پێنج ساڵ زیندانی بەسەر پاسەوانێکی تەمەن 101 ساڵەی پێشووی نازییەکاندا دەسەپێنێت


پاسەوانێکی پێشووی ئۆردوگاکانی کاری زۆرەملێ نازییەکان لە جەنگی جیهانیدا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دادگای شاری نۆرۆپین لە ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە ئەندامێکی "نازییەکان"ی کەرتی پاراستنی حیزبی نازی ئەڵمانیای بە تاوانی تێوەگلان و یارمەتیدان لە کوشتنی نزیکەی 3500 کەس لە ئۆردوگایەکی نازیدا لە زاکسێن-هاوسن سزا دا.

پیاوەکە ئێستا تەمەنی 101 ساڵە و بەپێی بڕیارێکی دادگا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

بە وتەی داواکاری گشتی، جۆزێف ئێس ئەندامێکی سەربازی حیزبی نازی بووە کە لە ساڵانی 1942 و 1945دا یارمەتیدەر بووە لە کوشتنی هەزاران کەسدا.

بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی تاوانبارەکە، چاوەڕوان ناکرێت سەرەڕای سزادانەکەی ناوبراو بڕواتە زیندان.

XS
SM
MD
LG