Accessibility links

ڕووسیا وێنەی سەتەلایتی پنتاگۆن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت مانگە دەستکردەکانی ڕۆژئاوا کار بۆ دوژمنەکەمان دەکەن


ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە شوێنگەی بارەگاکانی بەرگری وڵاتانی ڕۆژئاوای بڵاوکردەوە لەنێویاندا پنتاگۆنی ئەمەریکا و شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە وێنەهەڵگرەکانی مانگە دەستکردەکانی ڕۆژئاوا کار بۆ دوژمنەکەی ڕووسیا واتە ئۆکرانیا دەکەن.

دیمیتری رۆگۆزین، سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆسکۆسمۆس، بە ئاژانسی هەواڵی RIA نۆڤۆستی ڕووسی ڕاگەیاندووە "ئێستا تەواوی کۆمەڵەی گروپە خولگەییەکانی مانگە دەستکردە تایبەت و دەوڵەتییەکان تەنیا بۆ دوژمنەکەمان کاردەکەن."

ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا نایشارنەوە کە ئەوان چەک دەنێرن بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا.

کۆمپانیای ماکساری ئەمەریکی کە وێنە لە ڕێگەی سەتەلایت یاخود مانگی دەستکردەوە دەگرێت و پنتاگۆن یەکێکە لە کڕیارەکانی، چەندین جار وێنەی شەڕی رووسیای بڵاوکردۆتەوە. تەنانەت پێش شەڕەکەش، وێنەی کۆبوونەوەی سەربازانی ڕووسیای لەسەر سنووری ئۆکرانیا بڵاوکردەەوە.

وێنەکانی مانگە دەستکردەکانی ڕووسیا شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە لە مەدرید بەڕێوەدەچێت، پنتاگۆن، کۆشکی سپی لە واشنتۆن، باڵەخانەکانی حکومەتی بەریتانیا لە ناوەڕاستی لەندەن، سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و باڵەخانەی پەرلەمانی ڕایخستاگ لە بەرلین، بارەگای ناتۆ لە برۆکسل و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی فەرەنسا و بیناکانی تری حکومەت لە پاریس تێکڕا بڵاوکردۆتەوە.

ڕۆگۆزین دەشڵێت "لە هەمانکاتدا ئامانجەکان دیاریدەکەن تەنها لەپێناو ڕوودانی هەر ئەگەرێکدایە."

دیاریکردنی خولگەی ئامانجەکان کە لەسەر هێڵی پانی و درێژی لەسەر وێنەکان دیاریکراون بە خۆڕایی لەبەردەستدان بۆ هەموو کەسێک.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG