Accessibility links

پۆلیسی هیندستان بەهۆی پۆستێکی تویتەرەوە ڕۆژنامەنووسێکی موسڵمان دەستگیر دەکات


تۆڕێکی کۆمپانیاکانی بواری میدیای دیجیتاڵی لە هیندستان ڕایدەگەیەنێت کە پۆلیسی دەلهی ڕۆژی دووشەممە هاودامەزرێنەری ماڵپەڕێکی پشکنینی ڕاستییەکانیان دەستگیرکردووە، کە موسڵمانە و تۆمەتبار کراوە بەوەی لە تیوتەر سووکایەتی بە بیروباوەڕی ئاینێک کردووە. تۆڕەکە دەستگیرکردنەیان سەرکۆنەکردووە و وەک هەراسانکردنێک دژی کاری ڕۆژنامەگەرییەکەی سەیری دەکەن.

تۆڕەکە، کە ناوی DIGIPUB، گوتی محەمەد زوبێر، کە هاوبەشی دامەزرێنەری Alt News بووە و بەردەوام تویت لەسەر بەرزبوونەوەی پەراوێزخستنی کەمینەی موسڵمانان لە وڵاتەکەدا دەکات، بەپێی دوو بەش لە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی هاوسەنگی ئایینی دەستگیرکراوە.
پراتیک سینها، یەکێکی دیکە لە دامەزرێنەرانی Alt News لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە پێش دەستگیرکردنەکەی زوبێر بە هیچ شێوەیەک ئاگادارنەکراوەتەوە.

سینها گوتیشی وا بڕیار بووە زوبێر لە بەردەم دادوەرێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا ئامادەبێت بۆئەوەی بەپێی یاسا فەرمانی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکە بدات و بە ئاماژەدان بە گەڕەکێکی دەلهی گوتیشی "لە ئێستادا وا زیاتر لە کاتژمێرێکە لەناو پاسێکی پۆلیسدا لە شاری بەراری دەستبەسەرە."

وتەبێژی پۆلیسی دەلهی دەستبەجێ وەڵامی داوای وەرگرتنی لێدوانی نەدایەوە. پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی ئۆفیسەکەیانەوە هیچ ئاکامێکی نەبوو.

هاوبەشێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ANI بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی پۆلیسی دەلهی دەڵێت زوبێر بەهۆی سکاڵایەکەوە گیراوە کە دەڵێت زوبێر لە پۆستێکی تویتەردا ساڵی 2018 دا کۆمێنتێکی لەسەر گۆڕینی ناوی هۆتێلێک کردووە بە ناوی خوداوەندی مەیموونی هیندۆسی هانومان، سووکایەتی بە هیندۆسەکان کردووە.

ڕۆژنامەنوسان داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان کردووە. ڕەنا ئەیوب ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی موسڵمانە کە زۆرجار ئاماژە تووڕەیی توندڕەوەکانی هیندۆس دەکات دەڵێت " زوبێری ڕۆژنامەنووس بەشێوەیەکی ئاسایی هەواڵە ساختەکانی شەمەزار دەکرد، ئامرازەکانی ڕق و کینە لە هیندستان ئاشکرا دەکات، هەر ئێستا دەستگیرکراوە". دەشڵێت "وڵات سزای ئەو کەسانە دەدات کە ڕاپۆرتەکان بڵاودەکەنەوە و ئەو بەڵگانە پوچەڵدەکەنەوە."

هاوکات 10 ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە مانگی ڕابردوودا ڕایانگەیاند کە دەسەڵاتدارانی هیندستان زیاتر ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی ئۆنلاین بە ئامانج دەگرن بەهۆی ڕەخنەکانیان لە سیاسەت و مامەڵەکانی حکومەت و بە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نانەوەی دووبەرەکی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.

XS
SM
MD
LG