Accessibility links

لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان


نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە تویتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتبوو:


"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی هاوبەشەکانمان دەکات بۆ سەرکۆنەکردنی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی مووشەک و هاوەنەکان کە ئاراستەی هەرێمی کوردستانی عێراق کراون، لەوانە سێ هێرش لە سلێمانی لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر ژێرخانی نەوت و گاز. ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون، هەروەک چۆن هەوڵی تەحەداکردنی سەروەری عێراق و چاندنی دووبەرەکی و ترساندن دەدەن. دەبێت لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێن و ئەو كەسانەی بەرپرسیارن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. ئێمە بەردەوامین دەبین لە پشتگیریکردنی گەلی عێراق، بە هاوبەشەکانیشمان لە هەرێمی کوردستان، دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا، هەروەها بەردەوام دەبین لە دۆزینەوەی هەموو دەرفەتێک بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق."

جێی وتنە ڕۆژی شەممە، جارێکی تر کۆمپانیای غازی کۆرومۆر لە ناوچەی قادر کەرەمی سنوری قەزای چەمچەماڵ درایە بەر کاتیۆشا.

کێڵگەی غازی کۆرومۆر لەلایەن کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیەوە کاری وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە 453 ملیۆن پێ سێجا غازی لێ بەرهەم دەهێنرێت.

XS
SM
MD
LG