کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ئێران حوسێن تائیب، سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسداران ( سازمان اطلاعات سپاه) لە کارەکەی دوورخستۆتەوە، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی میدیاکانی ئیسرائیل تۆمەتباریان کرد بەوەی لە پشت پیلانێکی گوماناوی ئێرانەوە بووە بۆ کوشتن یان ڕفاندنی گەشتیارانی ئیسرائیلی لە تورکیا.
وێستگەکە هیچ هۆکارێکی بۆ گۆڕانکارییەکە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، تەیب وەک ڕاوێژکاری حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دەستنیشانکراوە.
لە شوێنی ناوبراو محەممەد کازمی کە پێشتر بەرپرسی یەکەی پاراستنی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بوو، لە شوێنی خۆی دادەنرێت.
ئیسرائیل لە 13ی مانگی شەشدا ئاستی هۆشداری بۆ هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە ئەستەنبوڵ بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوە چونکە گوتی هەڕەشە لە ئێرانەوە هەیە بۆ کوشتن یان ڕفاندنی ئەو ئیسرائیلییانەی بۆ پشوودان دەچنە تورکیا.
تائیب پێش ئەوەی لە ساڵی 2009 ببێتە بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای دەسەڵاتداری ئێران کاری کردووە.