Accessibility links

کەمال محەمەد: ئاماده‌ین هه‌موو شتێک به‌ لێکتێگه‌یشتن لە گەڵ بەغداد چاره‌سه‌ربکرێت


کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، دەڵێت" سەبارەت بەوەی ئێمه‌ نه‌وت ڕاده‌ست بە بەغداد ده‌که‌ین یان ڕاده‌ست ناکه‌ین، ئه‌مه‌ بابه‌تێکه‌ له‌نێوان دوو حکومه‌ته‌ شتێکی شاراوه‌ نییه ،‌ هه‌مووشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن کراوه‌ و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه‌ باسی لێوەکراوە، واته‌ ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی دیارن، عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتە له‌ هه‌رێم ، به‌ڵام بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتەکان، وه‌کو هه‌رێم ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به‌ لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت، وەزیری سامانەسروشتییەکان دەشڵێت"پێشبینی ناکه‌م عێراق هێز به‌کاربهێنێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەکانی هەرێم، هەر بڕیارێک لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دەربچێت، کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت، کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش وەک هەرێم ده‌بێت "

" کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت، کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش ده‌بێت "

سه‌باره‌ت به‌سکاڵاکەی حکومەتی عێراق لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکان؟
لە وەڵامدا، وەزیری سامانەسروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت وتی" وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوبه‌شمانن گرێبه‌ستییان لەگەڵ ئێمە هەیە و ئیش ده‌که‌ن، وه‌کو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌وان(حکومەتی عێراقی) ئاگاداریان کردبوون ئاماده‌بن به‌رامبه‌ر دادگا له‌ 5-6 له‌دوای دواخستنی پڕۆسەی دادگایی کردنەکە، ئێستا دواخرا بۆ 20ی مانگ، بێگومان ئه‌م هاوبه‌شانه‌ ناوبانگی خۆیان هه‌یه‌ و له‌بۆرسه‌ی نه‌وتدا ئیش ده‌که‌ن ئه‌و دادگانه‌ زۆر کاریگه‌ری له‌وان ده‌که‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش ده‌بێت چونکه‌ گرێبه‌ست (شریعه‌ متعاقدین) هه‌میشه‌ ئێمه‌ یه‌ک فۆرمه‌ڵه‌ و هاوکێشه‌یه‌ک به‌کاردێنیین(win -win deal )سود و زیان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان) واته‌ کاتێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان بێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت، هه‌تا ئه‌م بابه‌ته‌ کێشه‌ بێت ئه‌و کێشه‌ی نێوان دوو حکومه‌ته،‌ حکومه‌تی به‌غداد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک لایه‌نێکی تر، بەڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه‌ واته‌ بابه‌تی دادگا له‌سه‌ر کۆمپانیایه‌ک بکرێت لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ موخاله‌فه‌یه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ به‌غداد کراوه‌ یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌وان کراوه،‌ به‌ڵام داوایه‌ک له‌سه‌ر کۆمپانیا تۆمار بکرێت که‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا باره‌گای کۆمپانیا و جێگه‌ی ئیشکردنیان له‌هه‌رێمه‌ ئه‌وان مافیان نیه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بیکه‌ن، دووه‌م ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بێت پێویسته‌ له‌ هه‌رێم دادگایی بکرێت، چونکه‌ ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ هه‌رێم کارده‌کات ئه‌گه‌ر کێشه‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمه‌ نه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد واته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێکی سیاسیه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ کۆمپانیا ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ کاریگه‌ری له‌وان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن. "

" من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته‌ دواده‌خرێت "
دەربارەی ئەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان هەرێمییان ئاگادارکردۆتەوە کە کار لەگەڵ هەرێم ناکەن، هەروەها پڕۆسەی دادگایی کردنەکەش، وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت پێشبینی کرد دادگایی کردنەکە دوابکەوێت و وتی"هه‌تا ئێستا ئەو کۆماپانیایانە ئەو قسەیەیان نه‌کردووە، ئه‌و دادگایه‌ش سه‌رینه‌گرتووه‌، چونکه‌ 20ی مانگه‌ ئینجا وه‌کو بڕیار چی ده‌ده‌ن و چی ناده‌ن، من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته‌ دواده‌خرێت، چونکه‌ دادگا هه‌ندێک ڕێڕه‌وی خۆی هه‌یه‌ پێویسته‌ تبلیغ کردنەوە بکرێت و پارێزه‌ری ئه‌وان ڕوخسه‌تی هه‌بێت بچێت به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن هه‌رچه‌نده‌ گرێبه‌ست له‌وێ نییه‌ بچێت به‌رگری له‌چی بکه‌ن بۆیه‌ واده‌بینم ئه‌م بابه‌ته‌ دواده‌که‌وێت و هه‌تا ئێستاش هیچ کاریگه‌ری نه‌بووه‌. "

کەمال محەمەد جەختیکردەوە" نوێنەری حکومەتی هەرێم لە دادگایی کردنەکە ئامادە نابێت، چونکە ئه‌وان (حکومەتی عێراق) سکاڵایان له‌ئێمه‌ نه‌کردووه‌ وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵکو سکاڵایان له‌ کۆمپانیا کردووه‌، واته‌ نه‌ ئێمه‌ و نه‌ نوێنه‌ری ئێمه‌ ئاماده‌ نابێت، چونکه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری کۆمپانیا نیین، به‌ڵام ئه‌وان سکاڵایان له‌ کۆمپانیاکان کردووه‌. "

" پێشبینی ناکه‌م عێراق هێز به‌کاربهێنێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەکانی هەرێم، ...عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وته‌ له‌ هه‌رێم "

له‌دوای ده‌رچوونی دادگای فیدڕاڵی له‌مانگی کانونی دووه‌م، زۆر کەس پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ حکومه‌تی عێراق هه‌نگاوه‌کانی به‌و ئاراسته‌یه‌ بێت که‌ ده‌ست به‌سه‌ر بیره‌نه‌وتیه‌کان و کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمدا بگرێت له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه‌، ئایا تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه‌ به‌وشێوازه‌ حکومه‌تی عێراقی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بکات؟

لە وەڵامدا کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت وتی" من پێشبینی ناکه‌م هێز به‌کاربهێنێت، چونکه‌، یه‌که‌م ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێکی هه‌ستیاره‌، دووه‌م عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وته‌ له‌ هه‌رێم،‌ ته‌نانه‌ت له‌ بودجه‌ی 2021 یش خراوه‌ته‌ ناو بابه‌تی بودجه‌ی عێراق و په‌سه‌ند کراوه‌، لە ‌په‌سه‌ندکردنه‌که‌شدا دیاره‌ که‌ شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم چه‌نده‌ ئه‌وکاته‌ 320 ملیار زیاتر بۆ هه‌رێم بنێرن له‌ئه‌نجامی حسابکردنی نرخی 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت، بێگومان عێراق باش ده‌زانێت ئه‌و نه‌وته‌ به‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌رهه‌م دێت واته‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ دانپیادانه‌ که‌ ئێوه‌ به‌رهه‌متان هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکان نرخی 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخی سۆمۆ حساب ده‌کرێت، کۆ 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 600 ملیار دیناریان ناردووه‌ واته‌ عێراق ئاگای له‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌ که‌ نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و ده‌چێت بۆ بازاڕه‌کان، وه‌ بڕ و نرخ و ئه‌وانه‌، ئێمه‌ کۆمپانیای دیلۆت سه‌رپه‌رشتی هه‌موو نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرت ده‌ده‌ن وابزانم ئه‌و ڕاپۆرته‌ بۆ عێراقیش ده‌چێت چونکه‌ دیلۆت کۆمپانیایه‌ک وردبینی و چاودێریه‌ هه‌موو داتاکان به‌وردی بڵاوده‌کاته‌وه‌. "

" هەرکەس بڵێت ئاگاداری داهاتی نەوت نیم ده‌بێت وه‌ڵامێکی ته‌واو نه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت ده‌توانێت داوابکات"

ئێوه‌ ( کە پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانت) بە وەکالەت وەرگرتووە، ئامادەن ‌ داهاتی نه‌وت شه‌فافتر بکه‌ن به‌تایبه‌ت هه‌ندێک لێدوان هه‌ن، بۆنموونه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هەرێم لە پێشتر وتی ئاگام له‌داهاتی نه‌وت نییه‌ به‌ڕێزتان که‌ وه‌زاره‌تان به‌وه‌کاله‌ت وه‌رگرتووه‌ پلانتان چییه‌ په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان ئاگای له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کان و داهاتی نه‌وت بێت؟
لە وەلامدا وەزیری سامانەسروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت وتی" من وتم ئه‌وه‌ ڕاپۆرتی دیلۆته‌ که‌ کۆمپانیایه‌کی به‌ناوبانگه‌ له‌ بابه‌تی وردبینی و چاودێریکردن هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتی خۆی ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ سێ مانگی یه‌که‌م چه‌ند به‌رمیل به‌رهه‌م هاتووه‌ و به‌چه‌ند فرۆشراوه‌ چه‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن چووه‌ چه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ چووه‌ هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی تێدایه‌، جا هه‌رکه‌سێک بڵێت ئاگاداری داتاکان نیم یان شه‌فاف نییه‌ ئاگام لێ نییه‌، ده‌بێت وه‌ڵامێکی ته‌واو نه‌بێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت ده‌توانێت داوابکات ئێمه‌ وه‌کو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان ده‌توانین ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بده‌ینێ ، هەرچەندە ئه‌و ڕاپۆرته‌ بۆ هه‌موولایه‌ک چوونه‌ واته‌ ورده‌کاری ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و غاز. "

" وه‌کو هه‌رێم ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به‌ لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت "

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هەرێم ئامادەیە نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات؟
لە وەڵامدا کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتتیەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت وتی"سەبارەت بەوەی ئێمه‌ نه‌وت ڕاده‌ست ده‌که‌ین یان ڕاده‌ست ناکه‌ین ئه‌مه‌ بابه‌تێکه‌ له‌نێوان دوو حکومه‌ته‌ شتێکی شاراوه‌ نییه،‌ هه‌مووشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن کراوه‌ و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه‌، واته‌ ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی دیارن، به‌ڵام ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتی ئه‌وانه‌ وه‌کو هه‌رێم ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به‌ لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت، به‌پێی یاسای نه‌وتی هه‌رێم که‌ ئێستا ئێمه‌ کاری پێده‌که‌ین، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی کاریش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌که‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بووه‌. "

" ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوو پێویسته‌ دادگای هه‌رێم ئه‌وه‌ بکات نه‌ک دادگای لایه‌نێکی تر ئه‌م یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. "

به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌مانگی کانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا؟
لە وەڵامدا وەزیری سامانەسروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت وتی" ئه‌وه‌ش ڕێکاری خۆی هه‌یه‌ نابێت دادگایه‌ک ئیشوکاری شتێکی تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوو پێویسته‌ دادگای هه‌رێم ئه‌وه‌ بکات ئه‌گه‌ر شتێکی واهه‌بێت نه‌ک دادگای لایه‌نێکی تر ئه‌م یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:07 0:00

XS
SM
MD
LG