Accessibility links

بەبەردبووی دایناسۆرێکی گۆشتخۆر لە ئەوروپا دەدۆزرێتەوە و زاناکان دەڵێن ڕەنگە گەورەترین جۆری دایناسۆر بێت


زانایان دەڵێن لە دوورگەی وایت لە بەریتانیا بە بەردبووی دیناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە ڕەنگە سەر بە دایناسۆرێکی گۆشتخۆر بێت کە گەورەترە لە هەر دایناسۆرێکی دیکە کە ئێستا تا لە ئەوروپا دۆزرابێتەوە.

ئەو بوونەوەرە پەیوەندییەکی نزیکی بە گەورەترین جۆری دایناسۆری گۆشتخۆرەوە هەبووە کە تائێستا تۆمارکراون.

توێژەران ڕایانگەیاند لەم دواییانەدا بەشێک لە ئێسکی بە بەردبووی ئەو دایناسۆرەیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی ١٢٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمێکدا ژیاوە کە بە سەردەمی کریتاسی ناسراوە. ئەو بەشانەی کە دۆزراونەتەوە بریتین لە ئێسکی پشت و چەناگە و کلک، بەڵام بێ کەلـلەسەر و ددانەکان. بە پشتبەستن بە پاشماوە بەشەکانی، مەزەندەیان کردووە درێژی دایناسۆرەکە زیاتر لە ١٠ مەتر بوبێت و لەوانەشە زۆر درێژتر بێت.

کریس پارکەر نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەیە کە لە گۆڤاری PeerJ Life & Environment بڵاوکراوەتەوە قەبارەی بوونەوەرەکەی بە "سەرنجڕاکێش" ناو بردووە. ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمە یەکێکە لە گەورەترین و لەوانەیە گەورەترین نێچیرڤانی وشکانییەکان بێت تا ئێستا ناسراون و بە ئەوروپادا بڵاوبوون.

زانایان به‌ پشت به‌ستن به‌ شێوه‌یه‌كی بچووك له‌ سه‌ره‌وه‌ی کلكه‌كه‌، پێیان وایه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵێك دایناسۆر بووه‌ پێیان ده‌وترێت سپینۆساورس ئەم گروپە نزیکەی ٩٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون. درێژییەکەی نزیکەی ١٥ مەتر دەبێت، بە درێژترین دایناسۆر دادەنرێت کە ناسراوە.

سپینۆساورەکان سەریان درێژ بوو زۆر لە تیمساح چووە، ددانێکی زۆریان هەبوو و قۆڵیان بەهێز بوو و نینۆکیان گەورە بوو. هەروەها بوونەوەری ئاو و دایناسۆری تریان خواردووە.

بەهۆی ئەوەی بە بەردبوەکان تەواو نین، توێژەران تا ئێستا ناوێکی زانستییان بە دایناسۆرە نوێکە نەداوە. بۆ ئێستا بە پشتبەستن بەو چینە بەردانەی کە ئێسکەکانی تێدا دۆزراوەتەوە ناوی دەبەن بە "سپینۆسۆریدی بەردی سپی". ئەوان پێیان وایە ئەندامی هیچ جۆرێکی دەستنیشانکراو نییە.

دایناسۆرە گۆشتخۆرەکان سەر بە گروپێک بوون پێیان دەگوترا تێرۆپۆدەکان. بە دوو قاچ ڕۆیشتون و کەلـلەسەری زەبەلاح و ددانی بەهێزیان هەبووە.

سپینۆسۆروس گەورەترین جۆری ئەفریقا بوو، بەڵام Tyrannosaurus rex کە ١٣ مەتر نزیک بووە، پاشای ئەمەریکای باکوور بووە،

لە کاتێکدا Giganotosaurus بە قەبارەی هاوشێوە لە ئەمەریکای باشوور و

Tarbosaurus کەمێک بچووکتر لە ئاسیا زۆربوون. گەورەترین تێرۆپۆد تائێستا ناسراوە لە ئەوروپادا دۆزراوەتەوە، تۆرڤۆساورۆسیش بەرزییەکەی نزیکەی ١٠ مەتر بووە.

نیل گۆستلینگ کە بەرپرسیار بووە لە ئەرکی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە دەڵێت، ڕەنگە ئەو دایناسۆرەی نوێ دۆزراوەتەوە درێژییەکەی بەهەندی T. rex بێت.

گۆستلینگ دەڵێت: "ئەمە بەڕاستی گەورەیە". "با هیوامان ئەوە بێت بە بەردبووی زیاتر دەربکەون. ئێمە زۆرمان پێخۆشدەبێت کەلـلەسەرێک یان ددانێک بدۆزینەوە."

سەیرکردنی ددانەکان دەتوانێت یارمەتی توێژەران بدات باشتر لە هەڵوێستی ئەم دایناسۆرە لە بارەی گەشەکردنی سپینۆسۆرەکان تێبگەن.

ئێسکە بەردبووەکان لەسەر ڕووی زەوی بە درێژایی کەنداوی کۆمپتۆن لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژئاوای دوورگەی وایت دۆزرایەوە. لەو کاتەدا ئاستی دەریاکان زۆر بەرزتر بوو لە ئێستا و بەشێکی زۆری ئەوروپا لە ژێر ئاودا بوون.

دوورگەی وایت بووەتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین شوێنەکانی ئەوروپا بۆ بەبەردبووی دایناسۆرەکان. هەمان تیمی توێژەران ساڵی ڕابردوو دۆزینەوەی دوو سپینۆسۆری دیکەی دوورگەی وایتیان ڕاگەیاند کە درێژی هەریەکەیان نزیکەی ٩ مەتر بووە.

ئەو دۆزینەوانە لەگەڵ نوێترینیان تێکەڵ دەبن پشتگیری لەو بیرۆکەیە دەکەن کە سپینۆساورەکان لە ئەوروپای ڕۆژئاوا دەستیان پێکردووە و گەشەیان کردووە پێش ئەوەی بۆ شوێنەکانی دیکە بڵاوببنەوە.

زانایان: خێزانی زەڕافەی کۆن پەرەیان بە ملی درێژ داوە بۆ شەڕکردن

ئێسکە کۆنەکانی باپیرەیەکی دووری زەڕافەی سەردەم، بەڵگە پێشکەش بە زانایان دەکەن سەبارەت بەوەی هۆکار چیە ئاژەڵەکە ملی بە درێژی گەشەی کردووە.

زانایان دەڵێن ئەم بە بەردبووانەی لە چین دۆزراونەتەوە، ئەوە دەردەخەن ملێکی درێژ یارمەتیدەر بووە بۆ کێبڕکێی نێوان نێرەکان.

توێژەران لەم دواییانەدا باسیان لە بەردبووەکان کردووە لەوانە کەلـلەسەرێکی ئەستوور و ئێسکی بەهێزی مل سەر بە ئەندامێکی سەرەتایی بنەماڵەی زەڕافە بوون بە ناوی Discokeryx xiezhi دسکەکەریکس شێجی، ئەم بوونەوەرە نزیکەی ١٧ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی شینجیانگ لە باکووری ڕۆژئاوای چین ژیاوە.

توێژەران دەڵێن کەلـلەسەری دسکەکەریکس کە بە شێوەیەکی تۆکمە دروستبووە و ئێسکی بەهێزی ملیان بە باشی لەگەڵ بەرکەوتنی سەر بە سەری خێرادا گونجاوە ، وەک پێشبڕکێیەک بوە لە نێوان نێرەکانی هەندێک جۆری شیردەردا بۆ هاوسەری مێینە وێنا دەکرێت.

زاناکان ڕوونیان کردەوە کە دسکەکەریکس ئاڵۆزترین ئێسکی ملی هەیە بەراورد بە شیردەرەکە. ئەمەش لە جومگەکانی نێوان سەر و مل، هەروەها نێوان تاکە ئێسکەکانی مل بووە.

دسکەکەریکس بە واتای "دیسک-هۆرن" دێت، لە کاتێکدا xiezhi بوونەوەرێکی تاکە قۆچ بووە لە چیرۆکە نەریتییەکانی چینیدا. کەلـلەسەری دسکەکەریکس پێکهاتەیەکی گەورەی ئێسکی لە شێوەی گۆڕاو و ئەستووری هەبوو کە بە ئۆسیکۆن ناسراوە. ئەوە ناوی ئەو شێوە قۆچانەیە کە لەسەر سەری زەڕافە لە زوڕنا دەچن.

شی-چی وانگ وانگ , نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "ئۆسیکۆنەکان وەک قۆچ و بە زۆری وەک چەکێک بەکاردێت بۆ ئەو نێرانەی شەڕ بۆ هاوسەر دەکەن."

جین مێنگ هاوکار لە توێژینەوەکەدا گوتی بیرۆکەی باو سەبارەت بەوەی بۆچی زەڕافە سەردەم ملیان ئەوەندە درێژە ئەوەیە کە درێژیی مل بەسوودە بۆ خواردنی گەڵاکانی دار. مێنگ ڕوونیکردەوە. " دسکەکەریکس بە ئەگەرێکی زۆرەوە گیا وچیمەن و ڕوەکی خواردووە."

مێنگ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم دۆزینەوە نوێیە دەریدەخات کە، لە بنەماڵەی زەڕافەدا، کۆئەندام لە سەرەتای پەرەسەندنەکانیاندا کاری جیاواز دەکەن. جۆرە نوێیەکە نوێنەرایەتی نموونەیەکی توندڕەو دەکات کە تێیدا مل زۆر ئەستوور دەبێت بۆ هەڵمژینی هێز و کاریگەرییەکەی بۆ سەر پیاکێشان بەهێزەوە.

بیرۆکەیەکی دیکە سەبارەت بە پەرەسەندنی ملی زەڕافە - بۆچوونێکە بەهۆی پێکهاتەی ئێسکی دسکەکەریکسەوە پشتگیری دەکرێت - ئەوەیە کە درێژبوونەوەی مل بەهۆی ڕەفتارێکەوە بووە کە لە کێبڕکێدا بۆ هاوسەرەکان نیشان دراوە وەک "پیاکێشانی مل" کە لە زەڕافەکانی ئەمڕۆدا دەبینرێت. لەم جۆرە پێشبڕکێیانەدا نێرەکان بە توندوتیژی بە ملی یەکتر دەدەن. زۆرجار نێرە مل درێژەکان لەم شەڕانەدا سەردەکەون.

وانگ دەڵێت "ئەگەر زەڕافەی نێر ملی کورتتر بێت، ئەوا ڕەنگە مێینەکە داوای جووتبوونی نێرەکە ڕەت بکاتەوە."

درێژبوونەوەی مل، یان هەچ درێژبوونەوەیەک لە گیانداراندا، بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە نێوان چەند گروپێکی ئاژەڵدا سەدان ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەرەی سەندووە.

توێژەران دەڵێن، ڕەنگە دسکەکەریکس زانیاری پێشکەش بکات سەبارەت بە پێشکەوتنە سەرەتاییەکانی درێژکردنەوەی ملی زەڕافە کە لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا ڕوویداوە.

زەڕافەی سەردەم کە لە ئەفریکا لە باشووری بیابانی سەحارا دەبینرێت، بەرزترین ئاژەڵی وشکانی زیندووە لە جیهاندا. باڵای نێرەکان تا ٥.٥ مەتر و مێیەکانیش تا ٤.٣ مەتر بەرز دەبنەوە. ملی زەڕافەیەک کە نزیکەی ١.٨ مەتر درێژ دەبێتەوە، تەنها حەوت ئێسکی ملی هەیە وەک شیردەرەکانی تر.

دیسکۆکەریکس لە ناوچەی کراوەدا ژیاوە لەگەڵ گروپی بچووکی دار لە سەردەمێکدا کە بە سەردەمی مایۆسین ناسراوە. شانبەشانی فیل و کەروێشک و بەراز و ئاسک و ئەسپە کۆنەکان ژیاوە. نێچیرەکان لەو کاتەدا بریتی بوون لە پشیلەی ددان درێژ و کامتیار و ئەندامێکی گروپێکی شیردەر بە ناوی "ورچی سەگ" - بوونەوەرێکی گەورە وەک ورچێکی جەمسەری ئەم سەردەمە.

ئاژانسی واڵایی ئەوروپا زانیاری لەسەر 2 ملیار ئەستێرە بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەوروپا ESA لەم دواییانەدا زانیاری وردی لەسەر نزیکەی ٢ ملیار ئەستێرەی لە گەلەئەستێرەی کاکێشاندا بڵاوکردەوە.

داتاکان لە هەوڵێکدا کۆدەکرێنەوە بۆ دروستکردنی تەواوترین نەخشەی تا ئێستای گەلەئەستێرەکەمان.

داتاکان لە چاودێری واڵایی گایا سەر بە ESA کۆکراونەتەوە.

زانایانی گەردوونناسی هیواخوازن ئەو داتایانە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن چۆن ئەستێرەکان لە دایک دەبن و دەمرن، هەروەها چۆن گەلەئەستێرەی کاکێشان لە ماوەی ملیارەها ساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

داتاکان زانیاری نوێ لەخۆدەگرێت وەک تەمەن و قەبارە و پلەی گەرمی و تایبەتمەندییە کیمیاییەکانی ئەستێرەکان. دەتوانرێت سوود لەم زانیاریانە وەربگیرێت بۆ نموونە بۆ ئەوەی بزانین کام ئەستێرە لە گەلەئەستێرەیەکی تر لە دایک بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ کاکێشان.

ئەنتۆنێلا ڤالێناری دەڵێت "ئەمە کانێکی زێڕی باوەڕپێنەکراوە بۆ فەلەکناسی". یارمەتی سەرکردایەتیکردنی گروپێکی ٤٥٠ زانا و ئەندازیاری داوە. ساڵانێکیان بەسەر برد بۆ گۆڕینی ئەو پێوانانەی لەلایەن چاودێری واڵایی‌یەوە کۆکراونەتەوە بۆ زانیاری کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

هەروەها گایا توانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار جووڵەی ئەستێرە بدۆزێتەوە.

ESA جووڵەی ئەستێرەکانی بەراورد کرد بە سونامی گەورە کە بەسەر ئەستێرەکاندا دەڕۆن. وا دیارە وا لە ڕووناکی ئەستێرەکان دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر کورت گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.

کۆنی ئایرتس، فیزیازانێکی ئەستێرەناسە دەڵێت، ڕووداوەکان ڕێگە بە زانایان دەدەن چڕی ئەستێرەکان و خولانەوەی ناوەوە و پلەی گەرمی ناوەوەی ئەستێرەکان بپێون.

زاناکان تەنها زانیارییان لەسەر نزیکەی لەسەدا یەک ئەستێرەکانی لە گەلەئەستێرەی کاکێشان کۆکردۆتەوە. بەڵام نوێنەرایەتی گایا لە ئێستاوە زانیاری تەواو دەدات بۆ نزیکەی ١٦٠٠ بڵاوکراوەی زانستی لە ساڵێکدا.

تیمۆ پروستی زانای پرۆژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژمارە زۆرەی ئەستێرەکان کە چاودێری دەکرێن، وا دەکات ئەگەری ئەوە زیاتر بێت زاناکان دۆزینەوە ئەنجام بدەن.

جۆزێف ئاشباکار سەرۆکی ڕێکخراوی ESA یە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیاریە نوێیانە ڕێگە بە زانایانی گەردوونناسی دەدات لە هێزەکانی ناو گەلەئەستێرەکە تێبگەن. بۆ نموونە دەتوانێت نیشان بدات کە کۆمەڵەی خۆری خۆمان چۆن لەناو گەلەئەستێرەی کاکێشاندا دەجووڵێت. گوتی "ئەمە کاراکردنی شتەکانە کە بەبێ ئەم ژمارە زۆرەی داتا هەرگیز ناتوانرێت".

داتاکانی گایا کە ئێستا بڵاودەکرێنەوە، هەروەها زانیاری لەسەر ٨٠٠ هەزار ئەستێرەی دووانەیی لەخۆدەگرێت، کە ئەستێرەن لە خولگەی دەوری ئەستێرەیەکی دیکەدا. هەروەها زانیاری لەسەر چەند هەسارەی نوێ لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر و سەدان هەزار ئەستێرەی بچووک لە کۆمەڵەی خۆر و ملیۆنان تەن لە دەرەوەی گەلەئەستێرەکەمان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG