Accessibility links

بە پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا پڕۆژەیەکی شەش مانگی بۆ پشتیوانی لە مافەکانی ژنان و منداڵان لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت


بە پشتیوانی و کۆمەکی دارایی یەکێتی ئەوروپا پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵان لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕاهێنەر، پارێزەر و توێژەر کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی ژنان و مافەکانیان دەکرێت.

ڕێکخراوی لانەی منداڵان پڕۆژەی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە و لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدان جێبەجێ دەکات، پڕۆژەکەش بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.

کەوسەر بەشیر یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هەستمان بە بۆشایەک کردووە کە ژنان ئاشنا نین بە مافەکانی خۆیان، پڕۆژەکەش شەش مانگ دەخایەنێت، دەمانەوێت هۆشیاری بە ژنانی هەرزەکار بدەین لەسەر مافەکانیان و هاوسەرگیری پێشوەختە کە ڕووی لە هەڵکشانە، لە کاتێکدا ڕێژەی جیابوونەوە زیادی کردووە."

چرۆ محەمەد پارێزەر و هۆشیاری یاسایی بە بەشداربووەکان دەڵێتەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " کەیسەکانی دادگا پڕن لەو کەیسانەی کە لەناهۆشیاریەوە ژنان لەکیسیان چووە، هەموو مافێک دوای شەش مانگ گەر سکاڵا تۆمارنەکرێت ئەوا مافەکانیان لەکیس دەچێت، لەم پڕۆژەیەدا هەموو مافە یاساییەکانیان بۆ ڕوون دەکەینەوە".

گوڵستان محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی هەڵەبجەی مافەکانی مروڤ لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لەگەڵ ئەوەی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی حێزانی هەیە، تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێنەکراوە، لەبەر ئەوەی شێڵتەر نیە و لانەی ئارام بۆ پاراستنی ژنان نیە، ڕووە کۆمەڵایەتیەکان بەهێزن، پێویستە یاساکە بچتە ناو هەموو خێزانەکانەوە".

زیاتر لە 3 ساڵە فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە بەڵام تا ئێستا نەکراوەتەوە، بە هۆکاری نەبوونی فەرمانبەری پێویست، لەم مانگەشدا حاڵەتێکی خۆ سوتاندنی ژنان لە هەڵەبجە تۆمارکراوە، پڕۆژەکە هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تا ڕێگری بکات لە کپکردنی ژنان و بەدەمەوە نەچوونی مافەکانیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:40 0:00

XS
SM
MD
LG