Accessibility links

کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر


درۆنێک لە گەڕەکی گردجووتیاری نزیک شارۆچکەی عەنکاوە لە سنووری پارێزگای هەولێرکەوتە خوارە. کاربەدەستان کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیان لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە پشتراست کردەوە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ڕووداوەکەی بۆ پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری پشتڕاست کردەوە و گوتی " هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانیش لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت " درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە."

XS
SM
MD
LG