Accessibility links

ئۆپێک پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو خواست لەسەر نەوت کەم ببێتەوە


نوێنەرانی ئۆپێک و سەرچاوەکانی بواری نەوت ڕایانگەیاند پێشبینی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا خواستی جیهان بۆ نەوتی خاو کەم ببێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو ئەمساڵ بە هۆکارێکی گەورەی زیادبوونی هەڵاوسان لە سەراپای جیهان دادەنرێت.

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت دیسانەوە بەرزبۆتەوە و چاوەڕێ دەکرێت نرخی ساڵی 2019 تێپەڕێنێت. بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایکردووە کە پسپۆڕان پێشبینی کەمبوونەوەی خواست بۆ ئەو سەرچاوە سروشتییە لە ساڵی 2023 دا بکەن.

بڕیارە لە مانگی حەوتدا ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ناسراو بە ئۆپێک) یەکەم پێشبینی خۆی بۆ ئاستی خواست لە ساڵی 2023 دا بڵاو بکاتەوە. پێشبینییەکانی نزیکە لە پێشبینییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کە بنکەکەی لە پاریسە.

نوێنەرێکی ئۆپێک و سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لە بیرکردنەوەی ئۆپێک ڕایانگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ساڵی داهاتوو خواستی جیهان بڕەکەی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا یان کەمتر بێت، ئەمەش واتا زیادبوونێک بە ڕێژەی 2%. لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 دا پێشبینی دەکرێت ئاستی خواست 3.36 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تێپەڕبکات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپێك ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م پێشبینی خواستی خۆی بۆ ساڵی 2023 له‌ ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا له‌ 12ی حەوتدا بڵاو بكاته‌وه‌.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG