ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە داوای لە هاوڵاتیانی کرد گەشت بۆ ئیستەنبوڵ نەکەن، یان ئەگەر لەوێن دەستبەجێ بگەڕێنەوە ئیسرائیل و ئەگەر هۆکارێکی گرنگیان نەبێت ئەوا لە گەشتکردن بۆ تورکیا بە تەواوی خۆیان بە دوور بگرن، بەمەش هۆشدارییەکانی 30ی مانگی پێنجی خۆی بۆ هاووڵاتیانی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ تورکیا تووندتر کردەوە.
ئیسرائیل دەڵێت هۆشدارییەکان بۆ ئەوەیە کە ئێران لە هەوڵی کوشتن یان ڕفاندنی ئەو ئیسرائیلیانەیە کە گەشتیان بۆ تورکیا کردوە یان دەیکەن.
یائیر لاپید وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل ڕۆژی دووشهممه ڕایگهیاند كه "ههوڵێكی گهوره"ی هێزه ئهمنییهكانی ئیسرائیل "له چهند ههفتهی ڕابردوودا گیانی ئیسرائیلیەکانی رزگاركردوە" و سوپاسی حكومهتی توركیای بۆ هاوكارییهكانی لەو بارەیەوە کرد.
وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل وردەکاری زیاتری لەو بارەیەوە نەخستەڕوو، بەڵام بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە تورکیا چەند کەسێکی دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت کەسی سەر بە سوپای پاسداران بن.
لاپید لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە "داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکەین گەشت بۆ ئەستەنبوڵ نەکەن و ئەگەر هۆکارێکی گرنگتان نییە ئەوا خۆتان لە گەشت بۆ تورکیا بە دوور بگرن، ئەگەریش لە ئەستەنبوڵیت، ئەوا بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل."
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ئیسرائیلیانەی لە ئێستادا لە گەشتدان، مەترسی ڕفاندن و کوشتنیان لەسەرە.
لاپید ههروهها ڕایگهیاند "دەمەوێت، لێرەوە، پەیامێک بە ئێرانییەکان بدەم. هەرکەسێک زیان بە ئیسرائیلییەکان بگەیەنێت، ڕزگاری نابێت لێی و قۆڵی درێژی ئیسرائیل لە هەرکوێ بن دەیانگاتێ و دەیانگرێت."
لە ئێران ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی لە چەند هێرشێکدا کە گومان دەکرێت کاری ئیسرائیلی بووبێت، کوژراون. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەموو جارێک بەڵێنیان داوە کە تۆڵەی ئەو کوشتنانە دەکەنەوە. یەکێک لەو کوشتنانە، کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، بەڵام ئیسرائیل وەک ڕابردوو لە ئەستۆ گرتنی کوشتنەکەی نە پشتڕاست کردۆتەوە و نە ڕەتیشی کردوەتەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز