Accessibility links

ئەمەریکا و چین یەکتری بە توندکردنەوەی قەیرانی نائاسایشی خۆراک لە جیهاندا تومەتبار دەکەن


بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە نائاسایشی خۆراك لە ئاستی جیهانیدا لە بەرزبوونەوەدایە، بە گوتەی شارەزایان، پێشبینی دەكرێت ئافریکا زۆرترین زیانی بەربکەوێت. زلهێزەکانی جیهان، چین و ئەمەریکا، دەڵێن هەوڵدەدەن زیانەکانی کەم بکەنەوە بەڵام لە هەمان کاتدا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە توندکردنەوەی قەیرانەکە.

ڕۆژنامەیەکی فەرمی چین بە ناوی (The China Daily) بەشێکی لۆمەتی ئەم دۆخەی خستۆتە ئەستۆی واشنتۆن، و دەڵێت "نرخی خۆراک گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، چونکە هەناردەی دانەوێڵەی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەهۆی دابڕانی بەندەرەکان و سزاکانی ڕۆژئاواوە، ئاستەنگی بۆ دروستبووە."

لای خۆیەوە ئەمەریکا چینی بە ئەمبارکردنی خۆراک و دانەوێڵە تۆمەتبار کردووە، دوای ئەوەی سەرۆکی چین شی جینپینگ سەرەتای ئەمساڵ وتی کە ئاسایشی خۆراک لە چین نیگەرانی سەرەکییە و داوای لە جووتیاران کرد بەرهەمهێنان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە خۆبژێوی بۆ گەورەترین وڵاتی جیهان لە ڕووی دانیشتووانەوە.

لە وەڵامی دەنگی ئەمەریکا کە ئایا کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ئاسیا ناتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نائاسایشی خۆراک بداتەوە کە بەهۆی ململانێی ئۆکرانیایەوە دروستبووە، باڵیۆزی ئەمریکا جیم ئۆبراین و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی سزاکان لە وەڵامدا وتی "ئێمە زۆرمان پێ خۆشە چین ببینین وەک ئەو هێزە گەورەیە مامەڵە بکات بۆ یارمەتیدان لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لە بازاڕی خۆراکی جیهانیدا".

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG