میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی فەرەنسا نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی زەینەیدن زێدان لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ببێتە ڕاهێنەری یانەکە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئەوروپا 1 ڕێککەوتنێک لە بنەڕەتدا لە نێوان یانەکە و زیدانی تەمەن 49 ساڵدا هەیە بۆئەوەی ڕاهێنەرەکەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید پێش وەرزی نوێ ببێتە ڕاهێنان بە یاریزانی مەزنی وەکو مێسی، نەیمار و ئیمباپێ بکات.
ئاڕ ئێم سی سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات سەرچاوەکان لە یانە فەرەنسییەکە ئەو هەواڵانەیان ڕەتنەکردۆتەوە.
دواتر سەرچاوەیەکی پاریس سانجێرمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە دەبێت رێککەوتنێکی لەو شێوەیە بە وریاییەوە لەبەرچاو بگیرێت.
پۆچیتینۆ ساڵێک ماوە بۆ تەواوبوونی گرێبەستەکەی و وەرزی ڕابردوو توانی بۆ نازناوی خولی فەرەنسا جارێکی دیکە بەرێتەوە بەڵام لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانانی ئەروپا (چامپیۆنزلیگ) دەرکرا.
گرنگترین ئامانجی یانەکە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە کە تا ئێستا بەدەستیان نەهێناوە. زێدان سێ جار وەکو ڕاهێنەر نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ڕیاڵ بردۆتەوە.
پێشتر پاریس سانجێرمان هاتنی لویس کامپۆسی وەک ڕاوێژکاری تۆپی پێی خۆی ڕاگەیاندبوو بۆ ئەوەی جێگەی لیۆناردۆ بگرێتەوە.
ئەو پورتوگالییە تەمەنی 57 ساڵە، لە ساڵی 2017 یارمەتی مۆناکۆی داوە بۆ بەدەستهێنانی تاجی فەرەنسا هەروەها دوای چوار ساڵ یارمەتی مۆناکۆی داوە و شانبەشانی کیلیان ئیمباپێ لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست کاری کردووە.
كامپۆس له ڕاگهیهندراوێكدا بۆ پاریس سانجێرمان ڕایگهیاند، "زۆر خۆشحاڵم پەیوەندی به پاریس سانجێرمان دهكهم، كه به گهورهترین و وروژێنەرترین یانهی تۆپی پێی جیهانی دهزانم."
وەرزی نوێی ڕیزبەندی لوتکەی فەرەنسا لە 6ی مانگی هەشت دەست پێدەکات.
سەرچاوە: فرانس پرێس