Accessibility links

بەریتانیا دەڵێت مەترسی بڵاوبوونەوەی کولێرا لە شارێکی ئۆکرانیا هەیە


وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند شاری ماریوپوڵ لە باشووری ئۆکرانیا مەترسییەکی گەورەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لەسەرە، لە کاتێکدا خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی شارەکە خەریکە کۆتاییان دێت.

پەیامەکەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پشتراستکردنەوەی قسەی بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە کە مانگێک پێش ئێستا هۆشداری دروستبوونی کولێرای لە ماریوپول دابوو.

دۆریت نیتزان، بەڕێوەبەری کاروباری ئۆکرانیا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند ماریوپوڵ کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە دوای چەند هەفتەیەک لە گەمارۆدان و بۆردومانی قورس، لە نێو ئەو ناوچانەدایە کە مەترسی تووشبوون بە کۆلێرایان تێدایە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە تویتێکی نوێدا ڕایگەیاند قەیرانی کەمی دەرمان وادەردەکەوێت شاری خێرسۆنیش بە شێوەیەکی مەترسیدار گرتبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووسیا نەیتوانیووە بەپێی پێویست خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەکان پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر رکێفی بکات.

XS
SM
MD
LG