Accessibility links

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە پەرلەمانتاران دەکرێت بۆ شکاندنی بنبەست 'دەستلەکاربکێشنەوە' 


موقتەدا سەدر، سەرۆکی ئەو لیستەی کە زۆرترین کورسی لە دواین هەڵبژاردندا بردەوە، رۆژی پێنجشەممە نارازایەتی دەربڕی وداوای لە 73 پەرلەمانتاری لیستەکەی کرد کاغەزی دەستلەکارکێشانەوە ئامادە بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی پەرلەمان کە هەشت مانگی تێپەڕاندووە.

پەرلەمان لە بەغدا لە دوای هەڵبژاردنی گشتیی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە تووشی شڵەژان بووە و دانوستانە چڕەکانی نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان شکستیان هێناوە لە دروستکردنی زۆرینە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ تا جێگای مستەفا کازمی بگرێتەوە.

بەپێی دەستوور، پەرلەمانتارانی عێراق پێشتر هەموو وادەكانیان تێپەڕاندووە بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ، ئەمەش قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەی درێژتر کردۆتەوە.

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ئەگەر مانەوەی بلۆکی سەدری رێگربێت لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت، ئەوا سەرجەم نوێنەرانی ئەو بلۆکە ئامادەن دەست لەکار بکێشنەوە لە پەرلەمان.

سەدر داوای لە پەرلەمانتارەکانی کرد "دەستلەکارکێشانەوەیان بنووسن"، هۆشداریدا لەوەی "سەرپێچی من ناکەن".

موقتەدا سەدر وتی: عێراق پێویستی بە حکومەتێکە کە زۆرینەیە کە خزمەتی خەڵک بکات.

ئەو پیاوە ئایینییە تەمەن 47 ساڵە، جارێک سەرکردایەتی میلیشیایەکی دژە ئەمریکای کردووە دوای لەشکرکێشییەکەی ساڵی 2003 بۆ ڕووخاندنی سەدام حسێن، هەروەها شوێنکەوتوویەکی زۆر و دڵسۆزی هەیە.

موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت هەموو هێزە شیعەکان لە "حکومەتێکی تەوافوق"دا بەشداربن.

لە كاتێكدا موقتەدا سەدر دڵسۆزی راستەوخۆی 73 پەرلەمانتاری هەیە، هاوپەیمانێتییەکەی پەرلەمانتارانی سوننە لە پارتەکەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەخۆدەگرێت.

بەڵام کۆی گشتی هاوپەیمانێتییەکەی سەدر کە 155 کەسە، هێشتا کەمترە لە نیوەی ژمارەی تەواوی کورسییەکانی پەرلەمان کە ٣٢٩ کورسییە.

ئەم هەنگاوەی موقتەدا سەدر ئەرکی پێکهێنانی حکومەت دەخاتە ئەستۆی پارتێکی دیکەی شیعە، کە پەرلەمانتاران لە پارتەکەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و هاوپەیمانی فەتحی لایەنگری ئێران لە خۆ دەگرێت. فەتح باڵی سیاسی گروپەکانی حەشدی شەعبییە.

ئەندامانی پەرلەمان پێشتر سێ جار شکستیان هێناوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ، ئەمەش یەکەم قۆناغی سەرەکییە پێش ناونانی سەرۆک وەزیران و دواتر دامەزراندنی حکومەت.

ئەگەر نەتوانرێت چەقبەستوویی پەرلەمان بشکێنرێت، دەکرێت هەڵبژاردن دووبارەبکرێتەوە. بەڵام ئەوەش پێویستی بەوە هەیە کە پەرلەمانتاران لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێکبکەون.

XS
SM
MD
LG