Accessibility links

کاردانەوە لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر


هێرشکردنە سەر هەولێر بە درۆن کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەکار هاتووە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر کراوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت " هێرشی تیرۆریستیی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر، درێژەی ئەو هێرشانەیە کە بە مەبەستی گۆشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن. ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەکار هاتووە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر کراوە".

ئەنجومەنی ئاسایش دەشڵێت "دوای هێرشەکە چەندین سایتی فەرمیی سەر بە هێزێکی ناوچەیی، وەک جارانی پێشوو، وایان بڵاو کردووەتەوە کە لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە موسادی ئیسرائیلی بە ئامانج کراوە و گوایە کەسێکیش کوژراوە. ئەوان لەوانەیە بتوانن ئەو درۆ و دەلەسانە دەرخواردی رای گشتی خۆیان بدەن، بەڵام بۆ خەڵکی هەولێر و هەرێم کە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێکەوتەکانیان بینی، ئەم هەواڵانە بووەتە مایەی گاڵتەجاری. ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن، دەیانەوێت شکست و لاوازیی خۆیان پەردەپۆش بکەن، گەرنا با ئاسایشی ناو جەرگەی پایتەخت و شارەکانیان بپارێزن."

شایانی باسە چەند ئاژانسی فەرمی و نیمچە فەرمی ئێرانی پاش ڕووداوەکەی هەولێر بڵاویان کردەوە کە گوایە ئۆتۆمبێڵکی موسادی ئیسرائیلی لەو هێرشەدا کرابوو بە ئامانج.

دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ژمارەی بریندارانی ئەو هێرشە قسەی کرد، وەزیری تەندروستی بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی " زۆر بەخێرایی و دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر لە ئەمبۆڵانسمان نارد و بریندارەکانمان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد و ئامادەکاریمان کرد بۆ هەر ئەگەرێک خوشبەختانە سێ بریندار هەبوون کە برینەکانیان زۆر سەخت نییە تەنها یەکێکیان توزێک سەدمەی لێداوە و ئەشیعەی سەری پێویستە و ئەوانی تریش برینەکانیان سوکن و چارەسەر وەردەگرن و دەگەڕێنەوە ماڵەوە".

بریندارێکی هێرشی درۆنی سەر هەولێر ئاشکرا دەکات کە گوێیەکی تەواو نییە و گووتی" ڕەوشی بریندارێکی تریش زۆر باش نییە".

دەنگی ئەمەریکا سەرەدانی نێو نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێری کرد بۆ لەنزیکەوە بینینی ڕەوشی بریندارەکان و وەرگرتنی لێدوانی ئـەوان لەسەر برینەکەیان و چۆنیەتی تووشبوونیان بەو ڕووداوە، یەکێک لەو بریندارانە بەناوی هەردی فەرهاد بۆ دەنگی ئەمەریکا قسەی کرد و گووتی " دوێنێ کاتێک دەهاتم بۆ ناو هەولێر کاتێک لە شاوێس دێیە دەرەوە نزیک کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە پڕێکدا ئەو ڕووداوە ڕوویدا دەنگێکی زۆر بەرزی هەبوو، ئەو گوێیەم تەواو نییە و برادەرەکەی تریش دەموچاوی گرتووە و ڕەوشی زۆر باش نییە، بریندارەکان من و ئەو برادەرە و یەکێکی ترین".

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە " هەرێمی کوردستان هیچ کات پێگەیەک نابێت بۆ هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، لە هەمانکاتیشدا رایدەگەیەنین کە ئەو وڵاتانە دەبێت رێز لە سەروەریی خاک و گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن".

هەر لە دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو بەکاتی هەولێر پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بە رێگای پیرمام هەولێر.

بە گوێرەی ئـەو زانیاریانەی کە دژە تیرۆری کوردستان دوێنێ شەو بڵاویکردووەتەوە تێیدا دەڵێت " کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، هاوکات زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG