نزیکەی 30 وڵاتی نوێ تا ئێستا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونیان لە وڵاتەکانیان پشتراستکردۆتەوە و زیاتر لە 911 حاڵەتی پشتڕاستکراوە یان گومانلێکراو هەن و زۆربەیان لە ئەوروپان.
ئاوڵەی مەیموون، کە لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیکەوە بڵاودەبێتەوە و بۆ یەکەمجار لە مەیموونەکاندا دۆزرایەوە. زیاتر لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریکا ڕوودەدات و بە دەگمەن لە شوێنەکانی تردا بڵاودەبێتەوە. لە خوارەوە لیستێک لەو وڵاتانە دەخەینەڕوو کە تا ئێستا حاڵەتی گومانلێکراو یان پشتڕاستکراوەیان ڕاگەیاندووە. وڵاتەکان بە ئەلف بێ ڕیزکراون نەک ژمارەی توشبووەکانی.
وڵاتانی ئاسیا-پاسیفیك
* ئوسترالیا کە لە 20ی پێنج یەکەم حاڵەتی تۆمارکردبوو، تا 3 ی مانگ6، شەش حاڵەتی تووشبوونیان پشتڕاستکردۆتەوە.
ئەوروپا:
* نەمسا لە 22ی پێنج یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.
* بەلجیکا دوو حاڵەتی یەکەمی خۆی لە 20ی پێنجدا دەستنیشانکرد و بەگشتی تا 5ی شەش17 حاڵەتی تۆمارکرد.
* کۆماری چیک یەکەم حاڵەتی خۆی لە 24ی پێنجدا دەستنیشان کرد و تا 2ی شەش بە گشتی گەیشتە شەش حاڵەت.
* دانیمارک یەکەم حاڵەتی لە 23ی پێنجدا پشتڕاستکردەوە و تا 3ی شەش بە گشتی سێ حاڵەتی تۆمارکرد.
* فینلاند یەکەم حاڵەتی لە 27ی پێنجدا تۆمارکرد، دووەم حاڵەتی لە 2ی حوزەیران.
* فەرەنسا تا 2ی شەش51 حاڵەتی تووشبوونیان پشتڕاست کردبووەوە.
* ئەڵمانیا لە 20ی پێنجدا یەکەم حاڵەتی تۆمارکردووە و تا 3ی شەش 65 حاڵەتی تۆمارکردووە.
* جیبرالتار لە 1ی شەش یەکەم تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
* هەنگاریا یەکەم حاڵەتی خۆی لە 31ی پێنجدا تۆمارکرد
* ئێرلەندا تا 2ی شەش ب شەش حاڵەتی تووشبوونی پشتڕاست کردبووەوە، دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی لە 28ی پێنجدا پشتڕاستکردەوە.
* ئیتالیا تا یەکەمی شەش20 حاڵەتی دەستنیشان کردبوو، لە یەکەم حاڵەتی لە 19ی پێنجەوە، گومانی تووشبووی دیکەی هەبوو.
* لاتڤیا لە 3ی شەش یەکەم تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
* ماڵتا لە 2ی شەش یەک حاڵەتی تۆمارکرد.
* هۆڵەندا کە لە 20ی پێنجدا یەکەم حاڵەتی لەوێ تۆمارکردبوو، تا 2ی شەش40 حاڵەتی پشتڕاستکردبووەوە.
* نەرویج یەکەم حاڵەتی خۆی لە 31ی پێنجدا تۆمارکرد.
* پورتوگال لە 6ی شەش10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکرایەوە و کۆی گشتی توشبووانیش بۆ 153 کەس بەرزبووەوە.
* سلۆڤینیا لە یەکەم حاڵەتی لە 24ی پێنجەوە بە گشتی شەش حاڵەتی تۆمارکردووە.
* ئیسپانیا لە 3ی شەش30 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتە 186 کەس.
* سوید یەکەم حاڵەتی لە 19ی پێنجدا پشتڕاستکردەوە و بەگشتی تا 2ی شەشپێنج حاڵەتی تۆمارکرد.
* سویسرا تا 3ی شەش بەگشتی هەشت حاڵەتی تووشبوونیان پشتڕاستکردۆتەوە، یەکەمجار لە 21ی پێنجدا تۆمارکرا.
* شانشینی یەکگرتوو تا 2ی شەش225 تووشبووی پشتڕاستکردبووەوە، کە 214 حاڵەت لە ئینگلتەرا، هەشت لە سکۆتلەندا، دوو لە ئێرلەندای باکوور و یەک لە وێڵز.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا
* ئیسرائیل تا 2ی شەش دوو حاڵەتی تۆمارکردبوو، یەکەم حاڵەتی لە 21ی پێنجدا تۆمارکرابوو.
* مەغریب یەکەم حاڵەتی خۆی لە 2ی شەش تۆمارکرد.
* ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو تا 2ی شەش هەشت حاڵەتی تۆمارکردبوو، دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی لە 24ی پێنجدا پشتڕاستکردەوە.
هەردوو کیشووەری ئەمریکا
* ئەرجەنتین تا 2ی شەشدوو حاڵەتی تووشبوونیان پشتڕاست کردبووەوە.
* کەنەدا تا 5ی شەش80 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
* مەکسیک یەکەم تووشبووی خۆی لە 28ی پێنج پشتڕاستکردەوە.
* ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا 2ی شەش25 تووشبووی لە 11 ویلایەت پشتڕاستکردبووەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز