Accessibility links

باڵیۆزی کیێڤ لە ئانکەرە: ڕووسیا گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا تاڵان دەکات و کڕیارەکانی تورکیا لێیدەکڕن


باڵیۆزی کیێڤ لە ئانکەرە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کڕیارانی تورکیا لە نێو کڕیارانی ئەو دانەوێڵانەن کە ڕووسیا لە ئۆکرانیا تاڵانیکردوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای هاوکاری تورکیای کردووە بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کڕینی ئەو باری دانەوێڵانە.

ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکەی یەک لەسەر سێی دابینکردنی گەنمی جیهانی پێکدەهێنن، لە کاتێکدا ڕووسیا بە شێوەیەکی زۆرپەین و گەنمەشامی و زەیتی گوڵەبەڕۆژەی ئۆکرانیا هەناردە دەکات. بەڵام بارکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە لە دوای داگیرکردنی ڕووسیاوە وەستاوە و نزیکەی 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵە گیریان خواردووە.

باڵیۆزی ئۆکرانیا ڤاسیل بۆدنار ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕووسیا دانەوێڵەی دزراو لە کریمیاوە دەنێرێتە دەرەوە کە لە ساڵی 2014 ەوە ئەو هەرێمەی لکاندووە بە ڕووسیاوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە کیێڤ لەگەڵ تورکیا و ئینتەرپۆل کاردەکات بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان.

لە ئەنقەرە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ڕووسیا بێ شەرمانە دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەدزێت و لە کریمیای داگیرکراوەوە دەیباتە دەرەوە، ئەم دانەوێڵانە دەنێردرێت بۆ وڵاتانی بیانی، لە نێویاندا تورکیا."

هاوکات گوتیشی "بانگەوازی خۆمان کردووە بۆ ئەوەی تورکیا هاوکاریمان بکات و لەسەر پێشنیاری لایەنی تورکیش دۆسیەی تاوانکاری سەبارەت بەو کەسانەی کە دانەوێڵەکان دەدزن و دەیفرۆشن دەستپێدەکەین."

دواتر باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە ئانکەرە ڕایگەیاند کە ئەو کەشتیانەی کە لە بارکردنی دانەوێڵە دزراوەکاندا بەشداربوون بریتین لە کەشتییەکانی نادەژدا، فینیکیا، سۆرمیڤسکی، ڤێرا و میخائیل نەناشێڤ. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ قسەکانی باڵیۆزخانەکە پشتڕاست بکاتەوە.

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە بەیروت لەم هەفتەیەدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ڕووسیا نزیکەی 100 هەزار تۆن گەنمی دزراوی ناردووە بۆ سوریای هاوپەیمانی.

ئەم شەڕە بووەتە تاوسەندنی قەیرانی خۆراکی جیهانی، ئەمەش وایکردووە نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی کردنەوەی ڕێگاکانی کەشتیوانی لە ئۆدێسا و بەندەرەکانی دیکەی ئۆکرانیا بخاتەوە گەڕ.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG