Accessibility links

ئۆکرانیا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای وێستینگهاوسی ئەمەریکی واژۆ دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە پێداویستییەکانی وزەی ناوکی ڕووسیا


کۆمپانیای ئەتۆمی دەوڵەتی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای وێستینگهاوسی ئەمەریکی واژۆ کردووە لە پێناو دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هەموو وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمی، لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە پشتبەستنی ئەو وڵاتە بە پێداویستییەکانی ڕووسیا.

ئەم ڕێکەوتنە ژمارەی ئەو یەکە ئەتۆمییە نوێیانەی کە وێستینگهاوس دروستیان دەکات بۆ ٩ یەکە زیاد دەکات کە پێشتر پێنج یەکە بوو، هەروەها کۆمپانیاکە ناوەندێکی ئەندازیاری لەو وڵاتە دادەمەزرێنێت، ئۆکرانیا خاوەنی چوار وێستگەی کارەبای ئەتۆمییە کە گەورەترینیان لە زاپۆریژیایە.

چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا لە مانگی دوودا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا بەڵام تا ئێستاش لەلایەن تەکنیکارانی ئۆکرانییەوە بەڕێوەدەبرێت.

بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنەکانی پێشووتر، گرێبەستەکە لەگەڵ وێستینگهاوسدا هاتووە کە کۆمپانیاکە سووتەمەنی بۆ سەرجەم وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا دابین دەکات.

وزەی ئەتۆمی نزیکەی نیوەی هەموو پێداویستییەکانی کارەبای ئۆکرانیا دەگرێتەوە. وەزیری وزە ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا ئۆکرانیا دەتوانێت دابینکەری کارەباش بێت بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا.

ئۆکرانیا چەندین جار نیگەرانی سەبارەت بە سەلامەتی کارگەکەوە وروژاندووە لەو کاتەوەی لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا دەستیپێکردووە، ڕۆژی هەینیش هۆشداریدا لەوەی کە پارچەی یەدەگەکانی خەریکە تەواو دەبێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG