Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئەردۆغان و کورد


ئایا ئەو قۆناغە نوێیە چییە لە سوریادا کە سەرۆکی تورکیا و لەم ماوەیەی ڕابردوودا بە بەردەوامی باسی دەکات و جەختیشی لێدەکاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دواترین لێدوانیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێداندا (ئاکەپە) لە پەرلەمانی تورکیادا ئاماژەیشی بەوە کردووە گۆڕینی ناوەکان (وەک ئاماژەیەک بە پەیەدە) هیچ شتێک لە سیاسەتەکانی تورکیا ناگۆڕێت، چونکە وەک دەڵێت "پەیەدە بێت یان یەپەگە یان هەر ناوێکی تر بەکاربهێنرێت، هەر هەمووی لە پێناو ڕەواییدانە بە پارتی کرێکارانی کوردستان."
سەرۆکی تورکیا ئاگاهییەکیش دەدات بەو وڵاتانەی پشتیوانی لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دەکەن لە سوریادا و چەک و کەرەستە و کەلوپەلی لەشکریش دەدەن بە پەیەدە، وەک دەڵێت ئەوانە دەوڵەتێک نیین بە دەوڵەتی یاسا ناودێر بکرێن.
ئەردۆغان، لەو کۆبوونەوەیەی ڕۆژی چوارشەممەیدا لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی ئاکەپەدا، جارێکی تریش جەختی کردەوە لەوەی لە پێناو دانانی هەرێمێکی ئاسایشیدا لە ناوچە سنورییەکانی ئەودیوی باشوری تورکیادا و بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لەشکری تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی تەل ڕەفعەت و مەنبج.

میوانی بەرنامە:
دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی سیاسی

هاوکاتی ئەو لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا، تۆپخانەی تورکیا جارێکی تر وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی لەشکریی مەنبجدا هاتووە، دەستکراوەتەوە بە تۆپبارانکردنی بەلانیکەم 2 گوند لە ناوچەی مەنبج.
ئەمەریکا نیگەرانە لەو جموجۆڵە لەشکریانەی تورکیا.
گەورە کاربەدەستانی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش، چەندان جار لە لێدوانەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، هەر جموجۆڵێکی لەشکریی لەم کاتەدا، کاریگەریی دەکاتە سەر کردە لەشکرییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی داعش.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت جموجۆڵە لەشکرییەکان لە باکوری سوریادا دەبنە هۆکاری ناسەقامگیریی لە تەواوی ناوچەکەدا.
دەوڵەتی تورکیا لەوەتای بۆتە بەشێک لە شەڕی ناوخۆی سوریا، ژمارەیەک کردەی لەشکریی گەورەی لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریادا ئەنجامداوە؛ قەڵغانی فورات و چڵە زەیتون و کانی ئاشتی.
دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی سیاسی، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:01 0:00

XS
SM
MD
LG