Accessibility links

بەرپرسی لقی بەغدای پارتی: دەمانەوێت پۆستی سەرۆک کۆمار ئەمجارە بۆ ئێمەبێت


سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حیزبەکەی چاوی لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە ئامانجیان لە چوونە نێو ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و عەرەبی سوننە، گۆڕینی سستمی حوکمڕانی عێراقە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "دۆخی عێراق لێوانلێوە لەکێشە، کێشەکانیش تەنها وابەستەی ئەنجامی هەڵبژاردن نین، بەڵکو کێشەی کەڵەکەبوون و هەمیشە چارەسەرکردنیان دواخراوە، دواتر ئەنجامی هەڵبژاردن کێشەکانی تەقاندووەتەوە."

جەختیشیکردەوە"هەوڵی جدی لە ئارادایە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی عێراق، بەڵام هەوڵەکانیش بێ بەربەست نین."

بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان لەچوونە نێو هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و عەرەبی سوننە گۆڕانکاری کردن نیە لە پۆستەکان، بەڵکو ئامانجیان گۆڕینی سستمی حوکمڕانیە، وتی "گەر سستمی حوکمڕانی نەگۆڕێ، پۆستەکانیش بگۆڕێن، هیچ لە واقیع ناگۆڕێ، بۆیە وەکو پارتی پێداگیری لەسەر سستمی حوکمڕانی دەکەین."

دەربارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیش، بەرپرسی لقی بەغدای پارتی وتی"پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە نەک لایەنی سیاسی، چەندین خولە لای یەکێتی یە، ئێمەش وەکو حیزبێکی براوەی کوردستانی خاوەن مێژوو، دەمانەوێت ئەمجارە بەشێوەیەکی دیموکراسیانە بۆ ئێمە بێت."

ململانێی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی دۆخی عێراق بەتەواوەتی ئاڵۆزکردووە، بەشێوەیەک سەرجەم ئەو دەستپێشخەریانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو شکستیان هێناوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:42 0:00

XS
SM
MD
LG